شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند پشتگیری لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی دەکەن بۆ
سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عێراقدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا
ئاماژە بەوەکرد، "پشتیوانی
لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت
لە سەرتاسەری عێراق و راگرتنی بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و
کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی هەموو چەکەکان لەلایەن دەوڵەتەوە."
ئەوەشیخستەڕوو،"پشتیوانی لە هەوڵەکانی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو، ئاوەدان و بەهێز کە خۆی بڕیاری سیاسیی خۆی بدات."