وتەبێژی حکومەتی عێراق: نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بەشداری لەکۆبونەوەکەی بەغدا دەکەن

کوردستان

57 خولەک پێش ئێستا‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممەی داهاتوو هەریەک لەنێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، بافڵ تاڵەبانی بەشداری لەو کۆبونەوەیە دەکەن کە لەسەر پێشنیاری فائق زێدان بۆ چارەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رێکخراوە.


حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق میدیای پارتی راگەیاندوە،" سێشەممەی داهاتوو لەسەر دەستپێشخەریی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی گفتوگۆی نیشتمانی لەنێوان سەرکردەکانی کورد و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەڕێوەدەچێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" مامەڵەی حکوومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەستووری دەبێت ".

سەبارەت بە پەسندکردنی بودجەی 2027ـیش وتی، دوای کۆبونەوەکەی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران یاسای بودجە پەسەند دەکات.