شارپرێس:
جەودەت یەڵماز، جێگری سەرۆکی تورکیا، ڕایگەیاندوە، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە لە ساڵی 2028 بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەگەری هەیە بۆماوەی یەک یان دوو مانگ پێش بخرێت، هەروەک ئاماژەی بەوە کردوە، هاوپەیمانیی حوکمڕان لەسەر پاڵپشتیکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتیی ڕێککەوتوە.
پێشخستنی هەڵبژاردنەکان گرنگییەکی سیاسیی و دەستوریی هەیە، چونکە ئەردۆغان مافی یاسایی بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتیی تەواو کردوە، بەڵام دەستوری تورکیا ڕێگە بە بەشداریی دوبارەی دەدات، ئەگەر پەرلەمان پێش کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بڕیاری نوێکردنەوەی هەڵبژاردن بدات.
دەوڵەت باخچەلی، هاوپەیمانی ئەردۆغان و سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، پشتیوانیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە کردوە، بەڵام ئەم هەنگاوە پێویستی بە دەنگی 360 ئەندامی پەرلەمان لە کۆی 600 ئەندام هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، تورکیا ڕوبەڕوی قەیرانێکی سیاسیی فراوان بۆتەوە، بەهۆی ناکۆکیی نێوان حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن، بەتایبەتی پارتی نوێ ( جەهەپەی کۆن)، بەوپێیەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، شارەداری پێشوی ئیستانبوڵ و ڕکابەری ئەگەری ئەردۆغان، لە مارس 2025ەوە لە زیندانە.
هەروەک فشارەکان لەسەر میدیا ئۆپۆزیسیۆنەکان زیادیکردوە و دەستبەسەرداگرتنی "سۆزجو تیڤی" لە 17ی نۆڤەمبەر، بەرپرسیارێتییەکانی حکومەتی لەبارەی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی زیاتر کردوە.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی