شارپرێس:
میدیای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بڵاویکردەوە، بافڵ
تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ
دەچێتە بەغدا.
بەگوێرەی هەواڵێک کە میدیای یەکێتی بڵاویکردوەتەوە، سەردانەکەى بافڵ تاڵەبانی بەر لە
دەستپێشخەرییەکەى فایەق زێدانە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى حزبى و دەسەڵاتە
فەرمییەکان کۆببێتەوە.
ئەمەش لەکاتێكدایە، بڕیارە رۆژی سێشەممە لەسەر دەستپێشخەرییەکی
فائق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بەئامادەبونی هەرچوار
سەرۆکایەتییەکەی عێراق، بەرپرسانی هەرێم و عێراق کۆببنەوەو کێشەکانی نێوان هەردوو
حکومەت تاوتوێ بکەن.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی
ئەمریکا لەعێراق بەشداری لەکۆبونەوەکە بکات