شارپرێس:
عەبدولئەمیر تەعیبان، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکردوە کە دوای دۆسیەی جورفولەسەخر و هەرێمی کوردستان، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی روو لەکام پارێزگای عێراق دەکات.
تەعیان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی "عەلەنا"ی کەناڵی ئەلسومەریە، ئەمرۆ هەینی ڕایگەیاند، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی نەوت لە قۆناغی داهاتوودا دەگاتە پارێزگاکانی بەسرە، میسان، زیقار و کەربەلا.
تەعیبان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم هەڵمەتە دوای ڕێکارەکانی جەرفەسەخر و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
هەروەک جەختی کردۆتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان لە سەرتاسەری عێراق بەردەوام دەبن و حکومەت لە هەر شوێنێک پێشێلکاری بەرانبەر سامانە نەوتییەکان هەبێت، ڕێکاری یاسایی دەگرێتەبەر.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی