شارپرێس:
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رێزگرتن لە دۆخی دەستوری
هەرێمی کوردستان لەژێر چەتری سیستمی فیدراڵی پابەندییەکی یاساییە، دەشڵێت، کورد
بەشێکی گرنگە لە پێکهاتەی نیشتیمانی عێراقی، هەموو عێراقییەکانیش یەکسانن لە ماف و
ئەرکەکاندا.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەپەیامێکدا
ئاماژەی بەوەکرد،" بە گرنگییەوە لە گفتوگۆی نیشتیمانی 1ى کانونی یەکەمی 2026 دەڕوانین،
بە رۆحیەتێکی نیشتیمانی پشتبەست بە دەستور کە تێیدا بەرژەوەندییە باڵاکانی سەرجەم
عێراقییەکانی تێدا بەرجەستە بێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" دوپاتیدەکەینەوە کە حکومەتی عێراق
بەسەرۆکایەتی عەلی واز لە تێڕوانینە نیشتیمانییەکان و بەرنامە حکومییەکەی ناهێنێت
".
جەختیشیکردەوە کە هیچ چەکێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت
نابێت و رێگە بە قاچاخی نەوت و پارە و سامانی عێراقییەکان نادرێت، لە هەر شوێنێکی
خاکی عێراق بێت.