دوو بڕیاری نوێ لە عەلی زەیدییەوە

عیراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 18560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری نوێی دەرکرد، کە یەکێکیان بریتییە لە یەکخستنەوەی پێناسی گومرگی، بڕیاری دوەمیش بریتییە لەزیادکردنی پێدانی دراوی بیانی بە گەشتیاران.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" لەچوارچێوەی رێکارەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری ئابوری و رێکخستنی سیاسەتی بازرگانی و دراویی، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە یەکخستنەوەی پێناسی گومرگی لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەرۆژی 1ى 12ى 2026وە پێناسی گومرگی سەرجەم کاڵا هاوردەکراوەکان بە رێژەی 5% دەبێت.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، عەلی زەیدیی هەروەها بڕیاریدا بەشی پارەی دراوی بیانی گەشتیاران لە سەش بەشەوە بۆ 12 بەش زیاد بکرێت، هەروەها هەر گەشتیارێک تا سێ هەزار دۆلاری بەنرخی فەرمی پێدەدرێت.