شارپرێس:
بەگوێرەی زانیارییە تایبەتەکانی شارپرێس، لەکۆبونەوەیدا
لەگەڵ وهفدى هەرسێ لایەنی (یەکگرتوو، هەڵوێستو کۆمەڵ)، دوای ئەوەی عەلی زەیدیی سەرۆکوەزیرانی
عێراق دۆسیەی دوو هەژماری بانکیی دوو بەرپرسی باڵای هەرێمی لەدەرەوەی وڵات بهبڕى
بهبڕى 46 ملیار دۆلارو بەڵگەنامەکانی قاچاخچێتیی نەوتو دەرمانی قەدەغەکراوی
ئاشكراكردوه، سوێندی خواردوهو وتویهتى، "ناهێڵم ئەمکارە بەردەوامبێت، وەڵڵاهی
خۆر بخەنەسەر شانی ڕاستمو مانگیش لهسەر شانی چەپم، دەست لەم دۆسیەیە هەڵناگرم".
هەژمارە بانکییەکانی 14 ملیارو 32 ملیار دۆلار
لەدەرەوەی وڵات
بهگوێرهى ئەو زانیاریانەی لەئەندامێکی وهفدى
هاوبەشی هەرسێ لایەنی (یەکگرتوی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێستو کۆمەڵی دادگەری) دەست
شارپرێس کەوتوە، لەکۆبونەوەکەدا عەلی زەیدیی باسی لەبونی دوو هەژماری بانکیی زەبەلاحی
دوو بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان کردوە لەدەرەوەی عێراق کە بڕی 14 ملیار دۆلار لەیەکێکیانداو
32 ملیار دۆلارى دیكهش لەهەژمارەکەی دیکەدا هەیە.
زەیدیی بەوهفدهكهى ڕاگەیاندوە، تەواوی زانیارییو
وردەکارییەکانی لەبەردەستدایە سەبارەت بەوەی ئەو پارانە لەکوێوە هاتونو چۆن خراونەتەسەر
هەژماری ئەو دوو بەرپرسە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەکەدا وتویەتی،
"ناهێڵم ئەمکارە بەردەوامبێت، وەڵڵاهی خۆر بخەنەسەر شانی ڕاستمو مانگیش سەر
شانی چەپم، دەست لەم دۆسیەیە هەڵناگرم".
بەڵگەنامە هەستیارەکانی قاچاخچێتیی نەوتو دەرمانی
قەدەغەکراو
سەرچاوەکەی شارپرێس ئاشکرایکردوە، لەکۆبونەوەکەدا
عەلی زەیدیی سەرەتا بەشێک لەبەڵگەکانی پیشانی تەواوی وهفدهكه داوە، بەڵام دواتر
ژمارەیەک بەڵگەنامەی زۆر هەستیارتری بەجیا پیشانی سێ پەرلەمانتاری هەرسێ فراکسیۆنەکە
داوە کە بەوتەی سەرچاوەکە، "بەکەڵکی ئەوە نەهاتون پیشانی هەموان بدرێن".
ناوەڕۆکی ئەو بەڵگەنامانە ئەوە دەسەلمێنن کە بەشێک
لەبەرپرسانی هەرێم، جگە لەقاچاخچێتیی نەوتو سوتەمەنی، دەستیان هەیە لەبەقاچاخبردنی
کەرەستە، کاڵاو دەرمانی قەدەغەکراودا بێئەوەی هیچ بڕە گومرگێکیان بۆ بدەنو تەواوی
بڕو بەڵگەنامەی ئەو مامەڵانەش گەیشتونەتە دەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
گوتاری زەیدیی لەبارەی گرانیی سوتەمەنیو ژیانی
هاوڵاتیانی هەرێم
هەر بهگوێرهى زانیارییەکانی شارپرێس، لەکۆبونەوەکانی
چەند ڕۆژی ڕابردوی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لەگەڵ هەر لایەنێک باسی دۆسیەی
هەرێمی کوردستانی کردبێت، ئاماژەی بەدۆخی بژێوییو گرانیی بازاڕەکانی هەرێم کردوەو
وتویەتی، "ناکرێت خەڵکی هەرێمی کوردستان کە بەشێکن لەعێراق لەو دۆخە پڕ گرانیو
نەبونییەدا بژین؛ لای کێ ڕەوایە سوتەمەنی، نەوتو بەنزین لەبەشێکی عێراقدا هێندە
گران بێتو ڕۆژانەش هەزاران تانکەر بەقاچاخ ببرێتە دەرەوە؟".
زەیدیی لە قسەکانیدا جەختی لەوەکردوەتەوە، بەبڕیارەکانی،
کۆتایی بەو قاچاخچێتییە دەهێنێتو بانگەشەی ئەوەشیکردوە، لەماوەیەکی کەمدا هاوڵاتیانی
هەرێمی کوردستان کاریگەریی بڕیارەکانی لەهەرزانبونی نرخی سوتەمەنیو کاڵاکاندا دەبینن.
