بارتومیۆ قسە لەسەر ئەگەری رۆشتنی میسی لەبەرشەلۆنە دەكات

وەرزش

07/09/2019‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی قسەی لەسەر ئەگەری رۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی كرد.

سەرۆكی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، میسی دەتوانێت لەكۆتایی وەرزی 2020-21 بڕوات، بەڵام ئێمە پێش ئەو كاتە قسەی لەگەڵ دەكەین.

بارتومیۆ راشیگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بۆ هەمیشە میسی لەیانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوەو روو لەهیچ یانەیەكی تر نەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند دەنگۆیەك هەیە، میسی جارێكی گرێبەستەكەی نوێناكاتەوەو روو لەیانەیەكی تر دەكات.

هـ ـ ح