پارتی چەند كادرێكی باڵای لەسنووری سلێمانی‌و دەوروبەری دەستگیر دەكات

کوردستان

10/09/2019‌ 18744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات چەند كادرێكی باڵای لەسنووری سلێمانی‌و دەوروبەری دەستگیردەكات، كە گومانی لەسەریان هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، پارتی دیموكرات لەماوەی رابردوو لەچەند ناوچەیەكی سنووری سلێمانی‌و دەروبەری لەوانە چەمچەماڵ‌و هەڵەبجە، چەند كاردرێكی خۆی دەستگیركردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان ئەو كادرانەی پارتی دەستگیریكردوون، بەرپرسی ناوچەو بەرەو سەرن، كە تێدایاندایە ئەندام‌و لق‌و كارگێڕ لقن دەستگیركراون‌و تائێستاش چارەنووسیان نادریارە.

شارپرێس ئەوەی زانیوە، كە ئەو كادرانە لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دیموكرات بانگهێشتی هەولێر كراون‌و دواتر دەستگیركراون، كە گوایە ئەو كادرانە گومانیان لەسەرە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە گومانەكان لەسەر ئەو كادرانەی پارتی بوونی پەیوەندییانە بەلایەنی ناوخۆی‌و دەرەكی تر، بەو هۆیەشەوە دەستگیركراون‌و رێگەش بەكەسوكاریان نادرێت سەردانیان بكەن.

هـ ـ ح