شارپرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری گۆڕینی پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆكی داوه، پارێزگاری سلێمانیش له‌چاوه‌ڕوانی ڕێككه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندایه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا پارێزگاری هه‌ولێر بگۆڕێت و كاندیدی پارتی بۆ ئه‌و پۆسته فرسه‌ت سۆفییه، له‌دهۆكیش به‌هه‌مانشێوه حكومه‌ت پارێزگار ده‌گۆڕێت و تا ئێستا یه‌كلا نه‌بوه‌ته‌وه كێ ئه‌و پۆسته دوای فه‌رهاد ئه‌تروشی وه‌رده‌گرێت.
ڕێكه‌وت زه‌كی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، بۆ گۆڕین یاخود دانانی پارێزگاری نوێ، ئه‌و بابه‌ته پێویستی به ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕانه.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی له‌پۆستی پارێزگاری سلێمانی هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ڕێكه‌وت زه‌كی به‌دوریزانی له‌ئێستادا پارێزگاری سلێمانی به كه‌سێكی نوێ بگۆڕدرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له‌نێوخۆی یه‌كێتی ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی هه‌ولێر و دهۆك سلێمانیش پارێزگار بگۆڕێت، چونكه ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڵێت بۆئه‌وه‌ی سیمای دوو ئیداره‌یی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بیندرێت و وابكرێت بڕیاری حكومه‌ت له‌پێش بڕیاری حزبه‌وه بێت، ده‌بێت گۆڕانكاریی له‌پۆستی پارێزگاردا بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌ی نێو یه‌كێتی هه‌یه كه پێیباشه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان وه‌ك پێشوو ئاسایده‌بنه‌وه و هه‌ردوولا له‌وباره‌یه‌وه ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن.
ڕ . ج