کۆنفڕانسی راوێژیی نەتەوەیی رۆژهەڵاتى کوردستان لە سوید دەستیپێکرد

کوردستان

15/09/2019‌ 307 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بە سەر پەڕشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.

کۆنفڕانسەکە کە دوو رۆژ دەخایەنێت بە بەناونیشانی " دۆخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵوێست و چارەسەریی"بە بەشدارى لایەنەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و کەسایەتیەکانى ئەو بەشەى کوردستان دەستپێکردو تێیدا دۆخی سیاسیی، ئابوری و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاوتوێ دەکرێت و ڕێبازەکانی چاسەرەی کێشە و ئارێشەکانی ئەو بەشەی وڵات دەخرێنە ڕوو.
هەروەها ئامادەبووان لەو کۆنفڕانسەکە جەخت لە نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکدی و یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی کورد و کوردستان کرایەوە.
سەرەتا کەنەکە رایگەیاند "لەو باوەڕە داین کە ئەم کۆنفڕانسە دەبێتە زەمیەسازی دیالۆگ، پشتگیریی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مسۆگەرکردنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و کەنەکەش دەیەوێت دەرفەتێک بداتە ڕۆژهەڵاتیەیەکان".
بڕیارە سبیەنیش لە بەشی دووەمی کۆنفڕانسەکەدا کۆبوونەوەی دۆخی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و  پێشنیار و چارەسەریی قسەوباس و گفتوگۆیان لە سەر بکرێت و لە درەنگانی ئێوارەشدا ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بۆ ڕایگشتیی رابگەیەنرێت.

س.هـ