شارپرێس:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا كرد حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌شی خسته ناو پێكهاته‌ی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەوه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانى عێراق بریاریدا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رێکبخاتەوەو پێشمەرگە بکاتە بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەو خۆشى فەرماندەیی ئەو هێزە بکات.
بەپێى بڕیارەکە له‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌دا هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ و ئیداره‌ی هه‌واڵگری، راوێژكاری نیشتمانی، هێزه‌كانی ئاسمانیی و وشكانیی، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نوێنه‌رانی سه‌ربازی باڵایان له فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا ده‌بێت.
هەروەها له هێزەکانی پێشمه‌رگه ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن و شوێنگۆڕینی ئه‌ركی باڵا له ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌دا له دەسەڵاتی عه‌بدولمه‌هدیدا ده‌بێت.
له بڕیارنامه‌كه‌ى سەرۆکوەزیراندا هاتووه ''به به‌كارهێنانی ته‌واوی تواناكانی ده‌وڵه‌ت، فه‌رمانده‌ییه‌كه له رووی ستراتیجییەتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری وڵات، پێكهاته‌كه له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانه‌كانی (عه‌بدولمه‌هدی) فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان دژبە هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك دەوەستێتەوە كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دێت. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركی راوێژكاری له بواره‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و كۆنترۆڵی هه‌موو یه‌كه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست ده‌كات كه مه‌شق به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و پشتیوانی لۆجستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به‌پێی هه‌ندێک ره‌وشی ئۆپه‌راسیۆن و پلاندانان، ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌سپێرێت به جێگره‌كه‌ی، هەروەها ئەو هێزە هاوبەشە له لایه‌ن جه‌نه‌راڵ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا کراوه‌ته جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
س.هـ