شارپرێس:
له پرۆسه‌ی فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌کانی تابلۆکانی هه‌ڵه‌بجه هیچ ژماره‌یه‌ک نه‌فرۆشران وبڕیاره جارێکی تر پرۆسه‌ی فرۆشتنی ژماره‌کان به هه‌مان نرخ دووباره بکرێته‌وه .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە پارێزگاى هەڵەبجە ژمارەى تابلۆکانى پارێزگاکە خرانە موزایەدەى ئاشکراوە بەمەبەستى فرۆشتنیان کە بڕی ٧٠٠ ملیۆن دیناریان لەسەر دیاری کرابوو.
کاتی زیادکردنه‌که‌دا هیچ کام له‌و که‌سانه‌ی ئاماده‌بوون، نه‌گه‌یشتنه ئه‌و نرخه‌ی بۆ فرۆشتنی تابلۆکان دیاریکرابوو، به‌وهۆیه‌وه هیچ کام له تابلۆکان نه‌فرۆشرا و ته‌نها دوو که‌س ئاماده‌بوون بڕی 700 ملیۆن دینار بده‌ن به تابلۆی ژماره (1).
بەپێی یاسا دەبێت جارێکى راگەیاندنى بۆ بکرێت و لەماوەى ١٥ رۆژدا نمایش بکرێنەوە بۆ فرۆشتن،بۆیە بڕیاره جارێکی تر پرۆسه‌ی فرۆشتنی ژماره‌کان به هه‌مان نرخ دووباره بکرێته‌وه و گه‌ر به‌و نرخانه نه‌فرۆشران، نرخه‌کان که‌مده‌کرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگەیاندوە،ئه‌مڕۆ ته‌نها ژماره (1-9) ده‌خرێته فرۆشتنی زیادکراوه، له رۆژانی ئاینده‌شدا ژماره (10-99) ده‌فرۆشرێت”.
س.هـ