نــرخـی دۆلارو دراوەكان لـەبـازاڕەكـانـی هـەرێـمی كوردستان

کوردستان

08/10/2019‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی.

بەیانی سێ‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 131 هەزارو 750 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 147 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 750 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح