شارپرێس:
به‌هۆی پشتگیری‌یان له‌سوپای توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان یەکێتى تۆپی پێی ئه‌وروپا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كات و پێدەچێت بۆ چەند یارییەك رابگیرێت.
میدیاکانى ئەوروپا بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی له‌دوایین خوله‌كه‌كانی یاریی توركیا به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا دوای ئه‌وه‌ی توركیا گۆڵی بردنه‌وه‌ی كرد، یاریزانانی توركیا سڵاوی سه‌ربازیان به‌كۆمه‌ڵ كرد، ئەوەش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پالپشتییان بۆ سوپای توركیا له‌هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
یەکێتییەکە رایگەیاندوە، به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی سیاسه‌ت و وه‌رزش پێشبینی ده‌كرت یوفا سزای توركیا بدات.
هەروەها پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به‌بڕێك پاره یان بۆ چه‌ند یارییه‌ك سزا بدرێت.
س.هـ