پاریس سان جێرمان لەریاڵ مەدرید تووڕەیە

وەرزش

07/11/2019‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەیانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی تووڕەیە، ئەوەش بەهۆی كیلیان مباپی فەرەنسی.

بەپێی سەرچاوەكان، تووڕەیی پاریس سان جێرمان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە یانەی ریاڵ مەدرید گرنگییەكی زۆر بەكلیلیان مباپی دەدات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، پاریس سان جێرمان لەوە دەترسێت، كە ریاڵ مەدرید وا لەو یاریزانەی بكات، لەهاوینی داهاتوو روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت كیلیان مباپی بكرێت، بەڵام یانەی پاریس سان جێرمان بەوە رازی نییە.

هـ ـ ح