سیستانی هۆشداری لەكۆنتڕۆڵكردنی خۆپیشاندانەكانی عێراق دەدات

عیراق

08/11/2019‌ 1437 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان هۆشداریدا لەوەی لەلایەن دەستی دەرەكی، یان ناوەكی خۆپیشاندانەكانی عێراق كۆنتڕۆڵ بكرێت، ئەوەش زیانی گەورەی دەبێت.

عەلی سیستانی لەرێگەی نوێنەرەكەی لەوتاری نوێژی هەینی لەكەربەلا راشیگەیاند، كە نابێت گرژی نێوان خۆپیشاندەران‌و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامی هەبێت، بۆ ئەوەی دەستی تر تێكەڵی نەبێت.

هەروەها رایگەیاندووە، كە پێویستە حكومەت بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە بڕوات‌و هەموویان جێبەجێبكات.

لە 25ی مانگی رابردووەوە، خۆپیشاندان لەشارو شارۆچكەكانی عێراق سەریهەڵداوەو بەردەوامی هەیە، كە بەهۆی گرژی ناو خۆپیشاندانەكان زیاتر لە 250 كەس كوژراون‌و هەزارانی تریش بریندار بوون.

هـ ـ ح