لەزیادكردنێكدا بەچكە بازێك بە ٧٢ هەزار دۆلار فرۆشرا

جیهان

12/11/2019‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە وڵاتی كوێت لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بەچكە بازێك بە بڕی ٢٢ هەزار دیناری كوێتی و نزیكەی ٧٢ هەزار دۆلاری ئەمەریكی فرۆشرا.

بەگوێرەی رۆژنامەی "رەئی" كوێتی، كێشی بەچكە بازەكە ١٠٧٠ گرام بووەو درێژییەكەیشی ١٥،٥ ئینچ بووە و پانییەكەشی ١٥،٥ ئینچ بووە، ئەوەش بەپێی ئەوە لە گرتە ڤیدیۆییەك، كە لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان دەستاودەستی پێوەكراوە.

پێشتر و لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٣ ، هەر لە وڵاتی كوێت یەكێك لە عاشقانی خاوەندارێتیكردنی باڵندە بڕی ٧٥٠ هەزار دۆلاری بە بەچكە بازێك دابوو، كە تەمەنی ساڵێك تێپەڕی نەدەكرد، بەڵام سەر بە ڕەچەڵەكی بازی فارسی سپی بوو.



راوكردن و بەخێوكردنی باز و هەڵۆ لە وڵاتانی كەنداو مێژوویەكی كۆنی هەیە و نەوە دوای نەوە پارێگاری لێدەكەن، بەتایبەتی لەلای پاشا و میرەكانی ئەو وڵاتانە، بەڵام لەئێستادا ئەو كولتوورە لەوە دەرچووە هەر وەك ئارەزوو و هیوایەتێك مابێتەوە، بەڵكو لای هەندێك كەس وەك بازراگانییەكی قازانجبەخشی لێهاتووە.
 
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی