تایبەتمەندی ئەو كۆشكانەی بنەماڵەی بارزانی لەئەمریكا كڕیویانە

کوردستان

13/11/2019‌ 6810 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆدیۆ درایڤ لە بیفێرلی هێڵز،  كە یەكێكە لە گەورەترین شوێنە گەشتیارییەكان لەباكووری كالیفۆڕنیای ئەمریكا لە دەرەوەی دیزنی لاند، بازاڕی كڕینی شتی گرانبەها و كەلوپەلی گرانبەها لەو شوێنەدا هەیە وەكو شانێڵ و هێرمیس وبۆتیگا و ڤێنیتا و تا دوایی. 

شوێنەكە شێوەیەكی جادوویی وەرگرتووە بۆ سەردانیكەرانی ئەو ناوچەیە، زۆر جاریش سەردانیكەرانی ئەو ناوچەیە دەوڵەمەندەكانی جیهانن، شوێنەكە خاوەنی تایبەتمەندی خۆیەتی، لەكۆمەڵێك باڵەخانە و بینای گەورە و ڕازاوە پێكهاتووە، لەوێ كۆشكێكی پاشایی هەیە بەناوی  Maison 613، كە هیچ كاتێك لە فیلمی هۆڵیودیشدا كۆشكی وا نەبینراوە،‌ ساڵۆنی جوانكاری و 17 گەرماو و تەنانەت یاری بۆڵینگیشی تێدایە، دیكۆری ڕووی كۆشكەكە لە زەخرەفە و بەردی مەڕمەڕ دروستكراوە، ڕووبەری كۆشكەكە 21 هەزار مەتری چوارگۆشەیە.

ئەو كۆشكە دوو ساڵ پێش ئێستا بۆ فرۆشتن دانرا بە نرخی 40 ملیۆن دۆلار، ساڵانێكی زۆر موڵكی پیاوێكی بازرگانی نەناسراو بوو، بەڵام لەم ڕۆژانەی كۆتاییدا، ئۆتۆمبیلێكی نیسان بە خاویی لەو كۆشكەوە هاتە دەرێ، شۆفێرەكەی بەكامێرایەكی ترایپۆدەوە دابەزی، بۆ ئەوەی چەند وێنەیەك بگرێت.

بە دووری یەك میل بەرەو باشوور، كۆشكێكی هاوشێوەی ئەم كۆشكە دەبینرێت، بەڵام كۆنتر و بچووكتر، بە كۆشكی مەنسور ناسراوە، ڕووبەرەكەی 12 هەزار مەتری چوارگۆشەیەو لە ساڵی 1970 دروستكراوە، لە شێوە و دیزایندا هەمان شێوەی كۆشكی Maison 613 ی هەیە، چەندین باخ‌و بێستان و داری گەورەی تێدایە، بەڵام هەموو ئەم دارانە توانای ئەوەیان نییە شێوە گشتییەكەی كۆشك بشارنەوەو هێشتا ئەتوانی بە ئاسانی كۆشكەكە ببینیت.

بە ڕوونی دەردەكەوێت خاوەنی هەردوو كۆشكەكە، ئەبێت خاوەنی پارە و سامانێكی گەورە بن، ناوی خاوەنەكانیان بە نهێنی ماوەتەوە و ئاشكرانەكراوە، كۆشكی Maison 613  ساڵی پار لەزیادكردنێكدا بە 27 ملیۆن دۆلاری كاش بە چاودێری كۆمەڵێك پارێزەری ئەو شوێنە، بە ناوێكی خوازراوەوە كڕدرا، كڕینی ئەو كۆشكە بەو نرخە یەكێك بوو لە گەورەترین مامەڵەكانی جیهان.

سێ مانگ پێش ئەم كڕینی ئەم كۆشكە گەورەیە، بە هەمان شێوە كۆشكی مەنسور لەمامەڵەیەكی گەورەدا بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار بە ناوی كۆمپانیایەكی نادیاری خانوو كڕین و فرۆشتنەوە كڕدرا، بەهەمان شێوەی كۆشكەكەی پێشوو ناوی لە لیستی فرۆشراوەكانی فێرجینا دانرا.

نیك شاكسۆن وتی: پێوستە شتێك بڵێم: كڕینی ئەم كۆشكانە لەلایەن كەسانێكەوەن، كە ناكۆتا سامانیان هەیە، بەڵام نایانەوێ ناویان بزانرێـت و نایانەوێـت دەركەوێت، كە ئەم پارە و سامانەیان لە كوێ بوو، بەڵام بە وردبوونەوە لە مەلەفی كڕین و فرۆشتنەكان، یەكێك لەو كڕیارانە ناوی هەڤاڵ دۆسكییە، پیاوێكی بە ڕەگەز كوردی عێراقییە و لە فێرجینیا دادەنیشێت و پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ مەسرور بارزانی، دیارترین كوڕی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانیدا هەیە. 

بە پێی قسەی یەكێك لە هاوسێی ئەو كۆشكانە ماوەیەك كچێكی دانیشتووی بەریتانیا سەردانی ئەو كۆشكەی دەكرد بەناوی خۆشدامان، كە گومانی زۆر هەیە خۆشەویستی یەكێك لە كوڕەكانی بارزانی بێت.

گومانی خۆشەویستی ئەو ئافرەتە لەگەڵ كوڕانی بارزانیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ئەو ئافرەتە خاوەنی پارەیەكی نائاساییە، بە جۆرێك لە مامەڵەیەكدا خانوویەكی لە كنسینگتۆن بە 100 دەفتەر دۆلار كڕیوە.

لەدێر زەمانەوە بنەماڵەی بارزانی بڕیار بەدەستی ڕاستەقینەی كوردستانن، كە خاكێكە خاوەنی خۆبەڕێوبەرییەكی تایبەت بە خۆیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كوردستان پێگەیەكی هەرێمی هەیە و خاوەنی سوپا و زمان و سیاسەتی دەرەوەی تایبەت بە خۆیەتی، لەم ڕووەوە بنەماڵەی بارزانی پێداگرییەكی زۆر لەسەر دروستكردنی دەوڵەتی كوردستان دەكەن و پێیان وایە هەرێمی كوردستان هەموو بنەمایەكی بوون بە دەوڵەتی تێدایە، ئەمەیش لە كاتێكدا ڕەخنەگران دەڵێن ئەگەری دەوڵەت دروست ببێ، ئەوا دەوڵەتی بارزانیستانە نەك دەوڵەتی كوردستان، چونكە هەموو سەرچاوە دەوڵەمەندەكانی وەك ناوخۆ و نەوت بە دەستی بارزانییەكانەوەیە. 

لە ساڵی 2005 بۆ 2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، لەو ماوەیەدا توانیتی ببێت بە بەهێزترین سیماكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو دوو كۆشكەی بێفرلی هێلز كوڕێكی ئەو بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار كڕیونی.

زلنینی داهاتی خەیاڵی بنەماڵەی بارزانی شتێكی نوێ نییە، خۆ شاردنەوەی كوڕانی بارزانیش لە بوونی ئەو موڵك و كۆشكانە شتێكی نوێ نییە، بەڵام كوڕانی بارزانی خاوەنی چەندین كۆشك‌و تەلار و پرۆژەی گەورەن لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریكا، بە پێی یەكێك لە ڕاپۆرتە ناوچەییەكان مەنسور بارزانی لە شەوێكی قوماركردندا 320 دەفتەر دۆلاری لە گازینۆ دوبەی دۆڕاندووە.

سەرچاوە: variety.com

بەپەلە