ئەم نووسراوە باسێکە لە بارەی بارودۆخ و دەرئەنجامی پشت
بەستنی دەسەڵاتی کوردی بە بکەری رووداوەکانی نێو ووڵات و ناوچەیی و نێو دەوڵەتیەوە
وە لە هامان کاتیشدا ئامادە نەبوونی دەسەڵات لە پشت بەستن بە تواناو بیر و
بۆچەنەکانی هاوڵاتیانی خۆی. هەڵبەتە ئەمەش بەو واتایە دێت کە لە کاتێکدا دەسەڵات ئامادەیی تیا نابێت کار لەسەر
دابینکردنی وویست و خواستی هاوڵاتی بکات لەرێی نوێنەرایەتی کردنیانەوە لە هەمان
کاتدا وەک ئامرازێک سودیان لێ وەدەگرێت و بەکاریان دەهێنێت بۆجێ بەجێ کردنی وویست
و خواستەکانی، زیاتر لەوەش هەمیشە ئامادەیە پشت بە بکەری رووداوەکان ببەستێت و
ببێتە نوێنەریان بۆ مامەڵەکردن و بەرێ کردنی رووداەکان.
هەڵبەتە کە دەسەڵات لەسەر بنەمەی هەڵبژاردن ئەنجام
نەدراو لە هەڵبژارندا زۆرینەی هاوڵاتی بەشدار نەبوو وە هەڵبژاردن نە بووە بنەمای
پێکهێنانی حکمومرانیی، ئەوا هەڵبەتە دەسەڵات بە شێوازی تر پێکدێت و دەزگاکانی
حکومرانیش لە خزمەتی پێکهینەرانیدا دەبێت. لەم شێوازە حکومرانیەدا رۆڵ و وویست و
داخوازی هاوڵاتی هیچ گرنگیەکی ئەو تۆی نیە لای دەسەڵات ئەوە نەبێت کە دەسەڵاتەکە
خۆی بە رەوای دەبینێت کە بە هاوڵاتی ببەخشێت ئەمەش دوا جار بەو مەرجەی کە هاوڵاتی
لە خزمەتی خواست و وویستەکانی خودی دەسەڵاتەکەدا بێت.
پشت بەستنیش بە بکەری رووداوو و پشت کردنە خواست وویستی
هاوڵاتیش بۆ بەرێوەبردنی پرسی کورد بێ گرفت نیە. لە هەرە گرنگترین گرفتی پشت بەستن
بە بکەر ئەوەیە کە تەنها یەک بکەر نیەو چەند بکەرێک هەن. ئەو بکەرانەش هەمیشە سوود
و قازانجی خۆیان لەبەرچاوە و کاری بۆ دەکەن پێش هەموو شتێک و وە زۆرینەی جاریش لە
نێو خۆیاندا رێک ناکەون بۆ بەدەستهێنانی یەک ئامانج. لە هەمان کاتدا بکەرەکان لە پێناو
بەدەستهێنانی ئامانجە تایبەتیەکانی خۆشیاندا بەردەوام لە لە رووبەرووبوونەوەو
ئەنجامدانی کاری جۆراو جۆری تایبەت بە خۆیانن. ئەو بکەرانەی دەسەڵاتی کوردی کورد
پشتیان پێ دەبەستێت بۆ بوون و مانەوەی خۆی جۆراو جۆرن و ئەکرێت جۆراوجۆریشیان
پۆلێن بکرێن بۆ نمونە لە رووی توانای کاریان و چالاکیانەوە، یان لەرووی پۆلێن
کردنی دینی و مەیەوەیی هتد و هتدەوە. یەکێک لە جۆرەکانی پۆلێن کردنیشیان ئەکرێت لە
رووی جوگرافیەوە بێت ئەکرێت وەک ئەم شێوازەی خوارەوەی پۆلێنکردنیان،
یەکەم بکەری ناو ووڵات: بکەرەکانی ناو ووڵات ئەو
بکەرانەن کە لە نێو ووڵاتدا بوونیان هەیە. ئەم بکەرانە زۆرن و جۆراو جۆرن و وە
بنەمای بوون و هێزیان جیاوازی زۆری هەیە لە رووی نەتەوەیی، دینی، مەزهەبیی یان هتد
و هتد. ئەم بکەرانە تێروانینی جیاوازیان هەیە بۆ پرسی بوونی کوردو و دەسەڵاتی
کوردی وە زۆر جاریش ئەوەی کە هەموویان لەسەری رێکن بریتیە لە کۆنترۆڵکردنی پرسی
کوردی لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقیدا.
دووەم بکەری ناوچەیی: بکەری ناوچەیی بریتین لە هێزی ووڵاتانی دراوسێ، دوورو نزێک، لەگەڵ ئەو هێزانەی
تیایاندا یان لە نێوانیاندا پێک دەهێنرێت. ئەم بکەرانەش جیاوازی زۆریان هەیە لە
کارو بەرنامەیاندا لە شێوازی چارەسەری گرفتی ناو ووڵاتی خۆیان و ووڵاتانی
دراوسێیان. ئەم بکەرانە لە رووی دینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و هتد و هتدەوە جیاوازن. ئەوەی مایەی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم بکەرانەش
گرفتی کورد بە گرفتێکی ناو خۆی ووڵاتە جیاجیاکان دەبینن و چارەسەریشی هەر لە نێو
ووڵاتەکاندا دەبینن.
سێیەم بکەری نێو دەوڵاتی: بکەری نێو دەوڵاتی بریتین لە
هێزی رێکخراوی نێوان دەوڵەتەکان کە بە شێوەیەکی بەردەوام هەن یان لە کاتی
رووداوەکاندا بوونیان دەبێت. هەڵبەتە بکەری نێودەوڵاتی ئەکرێت تاکە ووڵاتێک بێت و
لە هەمان کاتدا بشبێتە مایەی پێکهێنانی یەک
دەنگی و یەک هەڵوێستی لە پرسێکی دیاری کراو. ووڵاتانی زلهێز ئەگەرچی خۆیان
بەردەوام بکەرێکی کاریگەرن لە هەمان کاتدا چالاکن لە پێکهێنانی هێزو هەڵوێستی نێو
دەوڵاتی لە جارەسەری گرفتە نێو دەوڵەتیاکاندا.
هەڵبەتە شێوازی پۆلێن کردنی بکەری رووداو بە پێی بوونی
جوگرافیاییان شێوازێکی نەگۆرە بەڵام لە روویی هەڵوێست وەرگرتن و چالاکی و شێوازی
هەڵوێست وەگرتنیان بەردەوام لە گۆراندایە.ئەکتەرێک کە لە پێشوودا بە شێوازێک چالاک
بووە لە بکەریدا ئەکرێت لە ساتێکی تردا
گۆران لە چالاکی و شێوازی چالاکیدارووبدات. هەڵبەتە لە هەموو بارودۆخێکدا بکەر هەر
دەمێنێت چونکە لاوازی بکەرێک دەبێتە مایەی چالاک بوونی بکەریكی دی و ئەم
گۆرانکاریەش لە بوون و چالاکی بکەرەکاندا لە بارودۆخ و ساتە جیاوازەکاندا
گۆرانکاری گەورە بەرهەم دێنت، باش یان خراپ، بە شێوازێک کە ئامادە بوون بۆ مامەڵە
کردن لەگەڵیاندا ئاسان نابێت و ئاڵۆز دەبێت.
لە درێژەی ئەم نوسراوەدا گرنگی دەدرێت بە چۆنێتی
مامەڵەکردن و هەڵوێست وەرگرتن و کارکردن لەگەڵ بکەری نێودەوڵاتی. ئەگەرچی ئەمەش
ئەوە ناگەیەنێت کە بکەری ناو ووڵات و ناوچەیی رۆڵیان کەم بنرخێنرێت لە چاو بکەری
نێودەوڵەتیدا. باس و لێکۆڵینەوە لەسەر رۆڵی هەموو بکەرەکان و کاردانەوەی کاریان
لەسەر کوردو پرسی کوردو دەسەڵاتی کوردی وهەروەها بەراوردکردنی جیاوازیان و
لێکچوونیان لە کارو هەڵویستیاندا ئەکرێت بووترێت باسێکی گرنگ و ئاڵۆزە و ئەکرێت بە
شێوازی تر لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت.
هۆکاری بینینی بکەرە نێو دەوڵەتیەکان وەک یەک بکەرو و
دەرئەنجامەکانی
رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە دوای شەری رزگارکردنی
کوێت و ساتەکانی دواتریشدا و کاردانەوەی لەسەر کورد و پرسی کورد و دەسەڵاتی کوردی ئەکرێت سەلمێنەری ئەو سرووشتە بێت کە
تیایدا بکەری نێو دەوڵەتی هەمیشە رۆڵ و کاریگەری جۆراوجۆریان هەبووە. ئەمەش هۆکار
دەبێت کە وا دەکات کە بینینی هەموو بکەرەکانیش وەک یەک بکەرو یەک هەڵوێست لە
رووداوەکاندا بخرێتە ژێر پرسیارەوە بە شێوازێک کە لەجیاتی پشت بەستن پێیان وەک یەک
بکەری خاوەن یەک هەڵویست ئەکرێت پێویست بکات کە مامەڵەی جیا لەگەڵ یەک بە یەکیان
بکرێت لە رێی پەیرەوکردنی پەیوەندی دروست و کاری دبلۆماسی جۆراو جۆرەوە.
شەری رزگار
کردنی ووڵاتی کوێت و یەک هەڵوێستی زۆرینەی ووڵاتان لە رزگارکردنی ووڵاتی کوێتدا
ئەو تێگەیشتنەی بەرهەم هێنا کە ووڵاتان
هەمیشە هاوپەیمانی یەکترن و یەک هەڵوێستین لە رووبەروو بوونەوەی گرفتە
نێودەوڵەتیەکاندا. ئەم تێگەیشتنە ئەبووایە هەر لەسەرەتای پرۆسەی رۆخاندنی رژێمی
بەعس لە عێراق لە لایەن ئەمریکاو هێزە هاوپەیمانانەکانیەوە بخرایەتە ژێر پرسیارەوە
بە هۆی دوو هۆکارەوە، یەکەمیان بەوەی کە زۆر لەو ووڵاتە زلهێزانەی پێشتر هاوپەیمان
بوون لە رزگارکردنی وولاتی کوێت، کەوتنە بەرەی پاشەکشێ و دژایەتی کردنی سیاسەتی
چوونە ناوەوەی هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانە نوێکانی بۆ ناو عێراق بۆ رۆخاندنی رژێمی
بەعس. دووەم هۆکار ئەوەیە کە ئەم پاشە کشێیە و دژایەتی کردنە زیاتر پەرەی سەند
کاتێک هێزی ئەمریکی و هاوپەیمانەکانی لە پرۆسەکەدا کەوتنە ژێر هەرەشەو هێرشی هیزی
تیرۆریستی لە ناو عێراق بەوەی کە زۆرینەی ووڵاتان سیاسەتی تایبەت بە خۆیان
پەیروەکرد لە مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخەکەدا. بەو شێوەیە ئەکرێت بووترێت کە ئەگەر
رزگارکردنی ووڵاتی کوێت و دواجاریش رووخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق بوویبتە مایەی
دەرفەتی بوونی کوردو پرسی کوردو دەسەڵاتی کوردی ئەوا هەڵوێست وەرگرتن و پاشە کشە
لە بەردەوامی پرۆسەکە لە لایەن زۆر دەولەتانەوە کاردانەوەیی خۆی دەبێت.
لە رووداوەکانی سوریادا ئەگەرچی زۆرینەی ئەکتەرەکان و
بکەرەکانی رووداوەکان یەک بوون لە رووبەروو بوونەوەو تێکشکاندنی هێزی تیرۆریستی
داعشدا بەڵام دوا جار، بەرەزامەندی و رێککەوتن بێت یان بە هۆکاری فشاری جۆراوجۆربێت،
چەند بکەرو ئەکتەرێکی ناو خۆی سوریاو ناوچەیی کۆتاییان بە رووداوەکان هێنا. ئەگەر
چی ئەگەر کۆتایی هێنان بە رووداەکان نەشبووبێتە مایەی چارەسەری کۆتایی گرفتەکان لە ناو سوریادا. ئەوەی مایەی سەرنجە
ئەوەبوو کە بۆ یەکلاکردنەوەی گرفتەکانی ناو سووریا زۆرینەی کاری بکەرەکان لەرێی
هێزی پرۆکسیەوە ئەنجام ئەدران وە هەر ئەمەش هۆکار بوون بۆ نەناسیی بکەری کۆتایی.
هەڵبەتە ئەنجامدانی کار لە رێی هێزی پرۆکسیەوە ئەوە دەگەیەنێت کە بکەر ئەتوانێت بەرنامەو کارو ئامانجی جیاوازەوە نمایشی هێزی
خۆی بکات و دەرئەنجامی رووداوەکانیش دەبنە ئامانجی کۆتایی بکەر.
هەڵبەتە لە ئێستاشدا رووداوەکانی شەری ئێران لە لایەک و
ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەکی ترەوە و شەری هێزە پرۆکسیەکانی سەر بە ئێران لە
لایەک و ووڵاتانی ناوچەکە لە لایەکی تر خۆی لە خۆیدا شێوازێکی نوێ چۆنێتی کاری
بکەرەکان و ئەکتەرەکانی رووداوەکان نمایش دەکات.
بە پشت بەستن بە رووداوەکانی ووڵاتانی عێراق و سوریاو
ئێران تا ئەم ساتە ئەکرێت بووترێت ئاسان نیە کە بتوانرێت بکەری سەرەکی و لاوەکی
بدۆزرێتەوەو دەستنیشان بکرێت بە تایبەتی کاتێک کە باسەکە باسی پەیوەندی نێوان کورد
و دەسەڵاتی کوردی لەگەڵ بکەری رووداوەکانە. زۆری بکەرەکان و نازانینی شیوازی
پەیوەندی نێوانیان و کاری پێکەوەییان دەبێتە هۆکار کە نەزانرێت چۆن مامەڵەیان
لەگەڵدا بکرێت. بۆ نمونە بکەری سەرەکی دامرکانەوەی روودوەکانی سوریا کۆنە
شۆرشگێرێکی جیهادی ئیسلامی رێکخراوی
ئەلقاعیدە دەرچوو لە کاتێکدا ئەم کەسەو هەموو ئەو رێکخراوانەی تیایدا چالاک بووە تا
ساتی بوونی بە سەرۆکی ووڵاتی سوریا بە تیرۆریستێکی داواکراو ناسراو بووە.
بارودۆخی رووداوەکانی سوریاو عێراق و ئێران سەلمێنەری
ئەو سرووشتەن کەن چەند ناسینی پێویستی ئەکتەرو بکەرە یەکلاکەرەوەکان ئاڵۆزە ئەوەندەش جیاکردنەوەو پۆڵین کردنیان
ئاڵۆزە بەتایبەتی لە رووی مامەڵەکردن و ئەنجامدانی پەیوەندی پێویست لەگەڵیاندا.
هەڵبەتە ئەم بارودۆخە ئاڵۆزانەی كارو چارەسەرە نێو دەوڵەتیەکان لە لایەک و
بارۆدۆخی پشت نەبەستنی دەسەڵات بە هاوڵاتیان و نوێنەرایەتی نە کردنی وویست و
خواستیان و لەهەمان کاتدا پشت بەستن و متمانە کردن بە بکەرو ئەکتەرەکانی
رووداوەکان لە لایەکی تر هۆکار دەبێت کە هاولاتی و دەسەڵات لە بارودۆخی ئاڵۆزی
نەخوازراودا خۆیان ببیننەوە.
دەرئەنجامی
گۆران لە رۆڵی بکەرەکاندا
نەتەوەی کورد لە هەرێمی کورستان کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە
لە دارشتنی سیاسەتی بەرێوەبردنی خۆی و پرسەکانی
لە ناو ووڵات و ناوچەکەو ناوەندە نێو دەوڵەتیەکاندا بەو هۆکارەی کە هەمیشە سەرکەوتوو
نەبووە کە بتوانێت دەزگای گونجاوی پێویستی هەبێت بۆ بەرێوەبردنی ئەم ئەرکە. لە
جیاتی ئەوە دەزگای حیزبی سیاسی تایبەت جێگەی دەزگا گشتیەکانی گرتۆتەوەو هەڵساوە بە
ئەنجامدانی ئەو ئەرکە. بەو شێوازە ئەو دەسەڵاتە کوردیانەی کە هەن حزبین لەسەر
بنەمای تواناو کاری خۆیان پرسی کوردی و کارە پێویستیەکانی بەریوە ئەبەن. بە
مەبەستی پتەو کردنی دەسەڵاتیان و پەیداکردنی متمانەی پێویست ئەم دەسەڵاتانەش
هەمیشە پشت بەستوون بە پێکهێنانی پەیوەندی تایبەت لەگەڵ بکەرو ئەکتەرەکانی
رووداوەکان بەو شێوازەی کە ئەکرێت کە لە قازانجی خۆیاندا بێت. وەک پێشتریش
باسکراوە ئەکرێت ئاماژە بەوە بدرێت کە ئەم کارەش بی گرفت نیە چونکە هەموو بکەرو
ئەکتەرێک بەردەوام سودو قازانجی خۆی لە پێش دەخات تا ئەو ئاستەی کە دوا جار ئەم
جۆرە پەیوەندی و متمانە بوونانە بە بکەرەکان ئەکرێت ببێتە مایەی ئەوەی کە فشار
بخرێتە سەر دەسەڵاتە کوردیەکان بۆ ئەنجامدانی کاری نەخوازراو زیانبەخش بە کوردو
پرسی نەتەوەیی کورد.
بۆ روونکردەوەی
زیاتر لەسەر گرفتی متمانە بوون و بەستنی پەیوەندی بێ بنەما لەگەل هەموو بکەرەکان بێ
جیاوازی و لەهامان کاتدا پشت نەبەستن و پشت کردنە کردنە خواست و وویست و تواناکانی
هاوڵاتی
ئەکرێت نموونەی ئەو هەڵوێستە جیاوازانە لێکبدرێتەوە کە
ئەنجامدرا لە ساتەکانی خۆ ئامادەکردن بۆ روخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق و ساتەکانی دوای
روخاندنی رژێمەکەش.
هەڵبەتە بکەری سەرەکی لەم رووداوانەدا دەوڵەتی
ئەمریکی بوولەگەڵ هەوپەیمانەکانی ئەو ساتەیدا. هەوپایمانی ئەو ساتەی پێکهاتبوو لە
هەندێک لەو دەوڵەتانەی کە بەشدار بوون لە رزگارکردنی ووڵاتی کوێت لە پێشتردا. لە
هەمان کاتدا هەندێ ووڵاتی تر، کە پێشتر بەشدار بوون لە رزگار کردنی کوێتدا،
هەڵوێستی بەشداری نەکردنیان لەو پرۆسەیەدا هەڵبژارد و لەگەڵیدا کەوتنە رەخنە گرتن
لەو کارە بە شێوازی جۆراو جۆر. ئەم هەڵوێستەی دوایی هەنذیک لە ووڵاتان هۆکار بوو
بۆ ئەوەی کە ووڵاتە سەربەخۆکان بە جیا یان بە یەکەوە کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ
گرنگیدان بە پێگەو قازانج و سوودی خۆیان بە شێوازێکی تر بێ تێوەگلان لە پرۆسەی
رۆخاندنی رژێمی بەعس و دەرئەنجامە نەخوازراوەکانی ئەو پرۆسەیە لەسەریان.
ئەم بارودۆخەش
دوو لێکەوەتەی ترسناکی لێکەوتەوە، یەکەمیان ئەوەبوو کە هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە ناسێنراوبون بە هاوکارو هاوپەیمان لە رۆخاندنی رژێمی بەعسدا خزێنرانە لیستی لایەنی نەخوازراو لە ووڵاتانی بەشدار نەبوو لە پرۆسەی
رووخاندنی رژێمی بەعس و رووداوەکانی دواتریدا. بە هەمان شێواز ئەو کارو چالاکیانەی
کە کرابوونە گەر لە پیناوی ناسین و کۆنترۆڵ کردن و دژایەتی کردنی گروپ و رێکخستنەکانی
دژ بە ئازادکردنی عێراق، کە هەموویان رێکخراوی تیرۆریستی بوون، دوا جار خرانە گەر
بۆ ناسین و چاودێری کردن و کۆنترۆل کردن هەموو ئەوانەی کە ناسێنراوبوون بە لایەنگرو
هاوپەیمانی بکەری سەرەکی رۆخێنەری رژێمی بەعس لە عێراق. هەڵبەتە ئەگەر کەسانێک
لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق ژیابێت ئەو هەستەی لا دروست بووە کە یەکێکی تر
لە دەرئەنجامی ئەم گۆرانکاریانە ئەوەبوو کە چۆن هێز و رێکخستنە ئسلامیەکان دەرگایان بۆ واڵا کرا تا لە بریاردان
و دیاری کردنی چارەنوس و ژیانی کەسانی بیانی لە ووڵاتەکانیاندا چالاک بکرێن و بکرێنە
سەرچاوەی بریاردان.
دوا جار کاریش کرا بۆ ئەوەی ئەوهەموو دام و دەزگایانەی
چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردن و دژایەتی کردنانەی کە رۆژێک لە رۆژان خرابووە گەر لە
پێناوی جاودێری کردن و کۆنترۆڵکردن و دژایەتی کردنی کاری تیرۆر و رێکخراوە
تیرۆریستیکانی دژ بە رزگارکردنی ووڵاتی کوێت و روخاندنی رژێمی بەعس لە عێراق پێچەوانە
بکرێتەوەو بکرێتە گەر بەمەبەستی دیاری
کردن و ناساندن و تێکشکاندنی هاوکاران و هاوپەیمانانی بکەری رۆخێنەری رژێمی بەعس
لە عێراق. هەڵبەتە گۆرانکاری لەم سیاسەتەشدا بە دامەزراوەیی ئەنجام ئەدرا بەڵام بە
ناوی ترو بە هۆکاری تر و نە مەبەستی تر بەڵام ئامانج لێ پەیرەوکردن و کارکردن بوو
لەسەربنەمای ئەنجامدانی سیاسەتێکی تری جیاواز لە لایەن دەوڵەتە جیاجیاکانەوە بە
مەبەستی پارێزگاری کردن لە پێگەو ئاسایش و مەساڵحی خۆیان. ئەوەی مایەی سەرنجە
ئەوەیە کە بەندەی نوسەر نزیکەی ٢٦ ساڵ لە ووڵاتێکدا ژیاوە بەڵام نزیکەی ٢٣ ساڵ لە
ژێر فشارو چاودێری و کۆنترۆلکردنی جۆراو جۆردا بووە لەناو ئەو ووڵاتەو دەرەوەی ئەو
وولاتەشدا بە هۆکاری ئەو گۆرانکاریانەوە.
کاردانەوەی گۆران لە هەڵوێستی بکەردا
هەڵبەتە لە ساتێکدا کە بکەرێک ، لە پیناو پاراستنی
مەسڵەحەت و پێگە و پەوەنیدیەکانیدا هەڵوێست دەگۆرێت ئاسان ئەتوانێت دەزگاو یاسای دەمەزراوی
دژە توندرەوی و دژە تیرۆر بە کاربهێنێت لە قازانجی تایبەتی خۆی، ئەمە لەکاتێکدا
ئەم دەزگاو یاسایانە رۆژێک لە رۆژان زۆرینەیان بە هاوکاری و هەم ئاهەنگ بکەری روخێنەری رژێمی بەعس لە عێراقدا رێکخراوەن
و بەرهەم هێنراون. هەڵبەتە دوا ئامانجیش لەم گۆرانکاریانە بریتی دەبێت لەوەی کە
کەس و لایەنی با ئامانج گیراو هانبدرێن کە بە ئاراستەی داواکراو و خوازراو کارو
چالاکی ئەنجام بدات لە قازانج و سوودی تایبەتی خۆی.
هەڵبەتە لە ئەگەری سەرنەگرتنی کاری ئاراستە کردنی
کارکردن بە ئامانجێکی دیاری کراو ئەکرێت کاری جۆراوجۆری تر پەیرەو بکرێت بەرامبەر
ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کە ئەکرێنە ئامانج. گرنگترینیان بریتی دەبن لە پاش گوێ
خستن و بێ دەنک کردن و فشار خستنە سەرو تا رادەی رووبەروو بوونەوە بە شێوازی
جۆراوجۆری تێکشکێنەرانە. هەڵبەتە ئەم کارانەش بە شێوازی جۆراو جۆر ئەنجام دەدرێت
وەک نمونە لێدان لەرێی ناساندن بە کەسایەتیەکی نەخوازراو ئەمەش لەرێی هەوڵی
پێکهێنانی کەیسی نەخوازراو لەرووی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە کە لەگەڵیشیدا رووبەرووبوونەوەیان مەحاڵ و ئالۆزیش بێت.
پەیوەندی نێوان کوردو دەسەڵاتی کوردی ورۆڵی
بکەرەکان
هەڵبەتە پەیوەندی نیوان کورد و دەسەڵاتی کوردی ئەبووایە
بنەماکەی ئەو پەیوەندیانە بووایە کە پرۆسە دیموکراتیەکان پێکی دەهێنن بە تایبەتی
کە دێتە سەر باسی نوێنەرایەتی کردن و راپەراندنی کاری پێویستی حکومرانی کردن. نوێنەرایەتی
کردنی دەسەڵاتی پێکهاتوو لەرێی هەڵبژاردنەوە چەند دەبێتە هۆکار کە هاوڵاتی پابەند بێت
بەیاسا و متمانەی هەبێت بە دەزگاکانی حکومرانی بە هەمان شێوەش دەسەڵاتی هەڵبژێدراویش
ناچار دەبێت کە کارو چالاکیەکانی بە دەزگایی و یاسایی بکات. کە ئەوەش رووی نەدا ئەوا دەسەڵات خۆ سەپێنەر
دەبێت و کارو چالاکی تەنها لە خزمەتی خۆی
و پەیوەندیەکانیدا ئەبێت ئەمەش بێ رەچاوکردنی زیان و لێکەوتەکانی ئەو شێوازەی
حکومرانی کردن لەسەر هاوڵاتی و پرسی رێکخستن و بەرێوەبرندی پرسی کوردی بە گشتی.
ئەکرێت بووترێت کە ئامانج لە کارو چالاکی هەموو
بکەریک بە ئامانج کردنی خودی کوردو
خاکەکەیەتی بەڵام لە سنوری هەرێمی کوردستاندا دەسەڵاتە کوردیەکان لە پێناو قازانج و پێگەی خۆیاندا خۆیان
دەکەنە پردی بە یەکگەیشتنی خواست وویستی کورد لەگەڵ بکەرەکان بە شێوازێکی نایاسایی. لە
بارودۆخێکدا کە بکەرەکان زۆرن و هۆکاری کارو چالاکیان نادیارەو دەسەڵاتی کوردیش
ئەو تواناو زانیاریانەی نیە کە لە رێی بوونی فیلتەری گونجاوەوە بتوانێت لێکیان جیا
بکاتەوە یان پۆلێنیان بکات بە پێی پێشبینی کردن لە هەڵوێست و کاریاندا ئەکرێت ئەمە
ببێتە مایەی بەرهەمهێنانی بارودۆخی نەخوازراو بۆ هاوڵاتی و خودی دەسەڵاتیش خۆی.
ئەگەر ئاماژە بە رووداوی تایبەت بدەین لەسەر ئەو
بارودۆخەی کە پەیوەندی نایاسایی نیوان بکەرو دەسەڵات بەرهەمی دێنێت وەک نمونە، ئەکرێت
بپرسرێت کە لە کاتێکدا دەرفەتی بوون و مانەوەو پاراستنی کوردو دەسەڵاتی کوردی لە
عێراقدا بکەرێک بووبێت، چۆن ئاسان بکەرێکی تر دژ بە بکەرە یەکلاکەرەوەکە ئەتوانێت
کارو چالاکی ئەنجامبدات بە هاوکاری دەسەڵات وهاولاتی و لە هەمان کاتیشدا ژیانی
هاوڵاتی و دەرفەتی بوونی دەسەڵاتی کوردی و تواناکانی بکەری یەکلاکەرەوەش بخاتە ژێر
مەترسیەوە.
هەڵبەتە لە بەرنامەی دەسەڵاتە کوردیەکاندایە کە
هاوڵاتیان ئەو کارە ئەنجام بدەن کە هاوتەریبە لەگەڵ خواست و وویستی خودیاندا، بەڵام
لەکاتێکدا داوای دەسەڵات لە هاوڵاتی ئەنجامدانی
کارو چالاکی دەبێت لەسەر بنەماو وویست و خواستی خۆیان بە رێنمایی بکەرێک بۆ دژیەتی
کردنی بکەرێکی دی یان دژ بە خودی هاوڵاتی خۆی ئەکرێت بووترێت کە دەسەڵاتەکان
ئێستاو داهاتووی هاوڵاتی و پرسی کورد دەخەنە ژێر مەترسی و هەرەشەی ترسناکی
چاوەروان نەکراوەوە.
دەرئەنجام و کۆتایی باسەکە
هەڵبەتە مەبەست لەم نوسراوە ئەوە بووە کە روونکردنەوەیەک
بدرێت لەسەر چۆنێتی پەیوەندی نێوان بوون پێگەی کوردو بوونە سیاسیەکەی لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتە کوردیەکان
لەلایەک و ئینجا رۆڵ و کاردانەوەی کارو چالاکی بکەرە نێو دەوڵەتیەکان لەسەریان. هەڵبەتە
گرفتی سەرەکی ئەوەیە کە لەبەر ئەوەی پەیوەندی نێوان کورد و دەسەلاتی کوردی
دانەرێژراوە لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی کردن لە رێی هەڵبژاردن و پرۆسە دیموکراتیەکانی
ترەوە ئەکرێت بووترێت کە دەسەڵاتەکان کارو چالاکی ئەنجام دەدەن بە شیوازێک کە
نایاساییانەیەو زۆر جاریش ئەچێتە شێوازی چالاکی بێ رەوشتی و نامرۆڤیانە. لە هەمان
کاتدا هەر ئەم دەسەڵاتانەش لە پێناوی قازانج و پێگەو پەیوەندیەکانی خۆیاندا
هاوڵاتیش ناچار دەکەن بەم شێوازانە مامەڵە لەگەڵ یەکتدا بکەن لە پێناوی رازی کردنی
دەسەڵاتەکان و لەو رێیەشەوە بەدەستهێنانی دەرفەتی بژێوی و دەسکەوت و قازانجی
تایبەت. گرفتەکە تەنها هەر پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکان و هاوڵاتی نیە بە تەنها ىەڵکو گرفتەکە ئاڵۆزتر دەبێتەوە کاتێک
کە دەسەڵاتەکان و هاوڵاتی بە شیوەیەکی راستەوخۆ کارو چالاکی ئەنجام دەدەن لە سەر
رێنمایی بکەرێک بەمەبەستی زیاندان بە هاوڵاتیەکی تریان بکەرێکی تر ئەمەشلە ئەنجامی ئەوەی کە دەسەڵاتەکان هەموو
بکەرەکان بە یەک چاو دەبینن بۆ قازانجی خۆیان و لە پێناوی قازانج و وییست و بوونی
خۆیاندا بە یەک شێواز پەیوەندیان لەگەڵ دەبەستن. هەڵبەتە ئەگەر دەسەڵات نوێنەراتیکردنی
بەدەست بهێنایە لە رووی یاساییەوە ئەوا بە دڵنیایەوە کارو چالاکیەکانیشی لە
چوارچیوەی یاسادا ئەنجام دەداو دوا جاریش هاوڵاتی ناچار دەکرد کە لە چوار چیوەی
یاسادا مامەڵە لەگەل یەکتر بکەن و وە لە هامان کاتیشدا کاردانەوەی کارو چالاکی
بکەرەکانیش لەسەر هاوڵاتی و خودی دەسەڵاتەکانیش لە چوار چێوەی یاسادا رێکدەخرا.
بۆ دوا جار ئەکرێت پرسیارێک بکرێت کە ئایا کێ بەرپرسیارە
لە ئەنجامدانی ئەم چالاکیانەی خوارەوە؟، هاوڵاتی یان دەسەڵات یان کامە بکەری رووداوەکان. لەهامان کاتدائەکرێت
بپرسرێت کە ئایا سوودو زیانی چالاکیەکان بۆ هاوڵاتی و دەسەڵات و بکەرەکان چۆن چۆنی
دەبێت. لە وەش گرنگتر کە ئەبێت بزانرێت کە چالاکیەکان بەشێکن لە بەردەوەمیدان بەو
کارو چالاکیانەی کە زۆر لە دەوڵەتان ئەنجامیاندا لە ووڵاتەکانی خۆیاندا بە هۆکاری گۆران
لە سیاسەتیاندا لەدوای پرۆسەی روخاندنی رأێمی بەعس لە عێراق.
یەکەم: چالاکی پشت تێکردن و لێدان و ناو رزاندن وکۆنتۆڵکردن و
ئینجا لەگەڵیدان چاودێری کردن و ئسعاج کردن و پێکهێنانی رووداوی نەخوازراو بە
مەبەستی تێوە گلان لە کاری نایاسایی و نابەجێ لەرووی کۆمەڵایەتیەوە.
دووەم: رێکخستنی گەشت بە ناوی گەشت و گوزارییەوە لەگەڵ دۆست
هاورێ بۆ سوریاو سەردانی کردنی مەساکین بەرزەو بەرێکردنی شەوی سەری ساڵ لە لوبنان.
سێیەم: پێکهێنانی کەیسی گەندەڵی و دزی کردن لەلایەن کەسی
چالاکی ئەندام پەرلەمانی کوردی لە پەرلەمانی عێراق لە بەغداد.
هەڵۆ عبدول
