سەماكردنەكەی ڕۆبی هەرای لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوەتەوە

هەمەڕەنگ

02/12/2019‌ 2230 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤیدیۆیەكی گۆرانیبێژ ڕۆبی لەتوڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی بێ شوماری دەبێت، لەو ڤیدیۆیەدا ڕۆبی گۆرانی دەڵێت‌و سەما دەكات.

ڕۆبی لە چل و یەكەمین ڤیستیڤاڵی سینەمای میسردا بە جلێكی نیمچەڕووت و تەنكەوە دەردەكەوێت و گۆرانی "لیه بیداری كده" دەڵێت و سەما دەكات‌و كاردانەوەی زۆری دروست كردووەو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەرای ناوەتەوە.

ڕۆبی لەكاتی گۆرانییەكەدا كاریگەری لەسەر هۆڵەكە دروست كردووە و ئامادەبووان تێكەڵی گۆرانی و سەماكەی بوون.

 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

@therubyegy

A post shared by Inji Ali (@injialiofficial) on


ئەم پارچە ڤیدیۆیە دەنگدانەوەیەكی فراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروستكردووە، ئەو قسانەی لەسەر ڕۆبی دەكرێت ئەوەیە، كە بە هۆی چەند گۆرانی و بەشداری كردن لەچەند درامایەك وەكو دراماكانی "سجن النسا" و"رمچان كریم" و"أهو ده اللی صار" مشتومڕێكی لە نێو میدیا و دنیای هونەردا دروستكردووە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ