لەئەگەری وەستانی پاڵپشتی سیستمی ویندۆز ٧ كۆمپیتەرەكان تووشی هێرشی ئەلكترۆنی دەبنەوە

هەمەڕەنگ

15/01/2020‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مایكرۆسۆفت پشتگیری خۆی  بۆ ویندۆزی ٧ وەستان، ئەمەش مانای وایە هەموو ئەوانەی ئەو سیستەمە بەكاردەهێنن چیدی پشتگیری تەكنیكی و سۆفت وێر و ئەپدەیتەكانی بۆ نایەت بۆ چاكردنی كێشەكانی ناو سیستەمە.

Windows 7  یەكێك لەبەناوبانگترین سیستەمی كارپێكردنەكانی جیهان ناسروە، بەڵام ئەگەر تۆ هێشتا ئەو بەكاردەهێنیت ئەوا دەكرێت بكەویتە بەر مەترسی هێرشی ئەلكترۆنییەوە.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایگەیاند، دوای ١٠ ساڵ هەموو پشتگیرییەكان لەدوای ١٤ مانگی یەكی ٢٠٢٠ وە  بۆ  Windows & دەوەستێت.

بۆیە ئەگەر بەردەوام بیت لە بەكارهێنانی ویندۆزەكە ئەوا مەترسی هێرشی ئەلكترۆنی وەك ڤایرۆس و Malware كانت لەسەر دەبێت.

ئەمەش كاتێكە ئەگەر پشگیری مایكرۆسۆفتی نەبێت وا دەكات كێشە بۆ بەرنامەكان دروست بكات.

هەروەها ئەو هێرشە ئەلكترۆنییانە باڵادەست دەبن كاتێك كەلێنێك دەدۆزێتەوە لەسیستەمەكەدا بۆ دەستكەوتنی زانیاریەكان.

مایكرۆسۆفت پێشنیار دەكات باشترین شت، كە بەكارهێنەر بیكات ئەوەیە ویندۆزەكەی ئەپگرەت بكات بۆ Windows 10 .، ئەم سیستەمە مۆدێرنە زۆر پارێزراوە و هیچ كێشەیەك  بۆ بەكارهێنەر دروست ناكات.

هەروەها كۆپانیا زەبەڵاحەكە پێشنیار دەكات، ئەو بەكارهێنەرانەی لاپتۆیان لە سێ ساڵ  زیاترە تەمەنی دەبێت بیگۆڕت و ئامێرێكی دیكە بكرن.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل