ئێران ساڵانە بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار پێڵاو و كەلوپەلی وەرزشی هەناردە دەكات

ئابوری

21/01/2020‌ 871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی یەكێتی پیشەسازییە ئۆتۆماتیكییەكانی پێڵاو رایگەیاند، داهاتی ئێران لەهەناردەكردنی پێڵاو و كەلوپەلی وەرزشی ساڵانە دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی .

عەلی ئەژدەركش لە دووەم پێشانگای نێودەوڵەتی پێڵاو و كەلوپەلە وەرزشییەكان لە تاران راشیگەیاند، كە لەئێستادا ساڵانە بە بەهای ٢٠٠ ملیۆن دۆلار كەلوپلەی وەرزشی هەناردەی دەرەوە دەكەین، بەڵام لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا هەناردەی ئێران لەو پیشەسازییە بۆ چوار ملیار دۆلاری ئەەمریكی بەرز دەبێتەوە .

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بازارە سەرەكییەكانی ئێران بۆ هەناردەكردنی كەلوپەلە وەرزشییەكان ١٥ دەوڵەتی دراوسێ و وڵاتانی ئیسلامی و یەكێتی ئۆراسیا (روسیا –كیرغیزیا- بیلارووسیا –ئەرمینیا-كازاخستان) ن .

دوای پاشەكشەی ئەمەریكا لەڕێكەوتننامەی ناوەكی ساڵی ٢٠١٥ و دووبارە سەپاندنەوەی سزا ئابوورییەكان بەسەر ئێراندا بەتایبەتی كەرتی وزە، تاران تووشی ئاستەنگێكی گەورە بووەتەوە لەدەستكەوتنی دراوی قورس، بۆیە بەهەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات لەڕێگای گرنگیدان بە كەرتەكانی تر بەشێك لەو بۆشاییە پڕبكاتەوە .