رامۆس ناوبژیوان بەهۆكاری شكستەكەیان نازانێت

وەرزش

23/02/2020‌ 155 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرجۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیكردەوە، كە ناوبژیوان بەهۆكاری شكستەكەیان بزانێت.

یانەی ریاڵ مەدرید شەوی رابردوو رووبەڕووی یانەی لیڤانتی بووەو یارییەكەش بەئەنجامی گۆڵێكی بێ‌ بەرانبەر لەدژی یانە مەدریدییەكە كۆتایی هات.

رامۆس لەمیانی لێدوانێكی وتی: ناوبژیوان بەهۆكاری دۆراندنەكە نازانم ئەوەی دەزانم ئەوەیە، كە دەبێت خۆمان یاری باش بكەین‌و ئەنجامەكان رێكبكەینەوە.

رامۆس وتیشی: دەبێت بەزوویی ئەم شكستە لەبیر بكەین‌و بیر لەیاری داهاتوو بكەینەوە، چونكە یاری داهاتوو گرنگە، كە ئەویش یاری كلاسیكۆیە.

ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 25 لەبەرانبەر لیڤانتی لەخولی ئیسپانی یاری كردو بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەقۆناغی 26 خولەكە رووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ببێتەوە.

هـ ـ ح