بەهۆی كۆرۆناوە پەرلەمانتارێكی ئێران گیانی لەدەستدا

جیهان

29/02/2020‌ 746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە هۆی تووشبوونی بەنەخۆشی كۆرۆنا نوێنەرێكی هەڵبژێردراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران "پەرلەمان" لە پارێزگای گیلان كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویكردەوە، كە محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەك، هەڵبژێردراوی خەڵكی شاری ئاستانەی ئەشرەفییەی سەر بە پارێزگای گیلان لە باكووری ئێران بە هۆی تووشبوونی بە كرۆنا كۆچی دوایی كرد.

 ڕەمەزانی دەستەك، كە لە هەڵبژاردنی مەجلیسدا هەڵبژێردرا بوو گیانبازو كەم ئەندامی كیمیایی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بوو ، دوای تووشبونی بەم ڤایرۆسە گیانی لەدەستدا.

ماوەیەكە نەخۆشی كۆرۆنا لەئێران بڵاوبووەتەوەو دەنگۆش هەیە چەند بەرپرسێكی تری ئەو وڵاتە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون.

هـ ـ ح