پەیوەندی نێوان ڕەبۆ و ڤایرۆسی كۆرۆنا

تەندروستی

25/03/2020‌ 739 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە، بە سەرما و پەتای زستانە ڕاهاتوون، زستانان تووشی كۆكە و خیزەخیز كردن دەبن، بەڵام كاتێك ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوت، بارودۆخەكە جیاوازترە.

نەخۆشی ڕەبۆ نەخۆشییەكی مەترسیدار نییە، تەنیا ڕێژەیەكی كەم لەو كەسانەی، كە ڕەبۆیان هەیە تەندروستیان بە تەواوی دەشێوێت و دەمرن.

ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19 بەوە ناسراوە هێرش بۆ سەر سیستەمی هەناسە دەهێنێت، ئەو كەسانەی ڕەبۆیان هەیە لەگوماندان و پێیان وایە نەخۆشی ڕەبۆ وادەكات زووتر تووشی ڤایرۆسەكە ببن.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە، بەسەختی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، ڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی هەوكردنی سیستەمی هەناسە و تەنگەنەفسكردنیان و كۆكەیەكی بەردەوام.

ڕێكخراوەكە رایگەیاند، ڕاستە ئەو كەسانەی ڕەبۆیان هەیە بە سەختی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرن، بەڵام هیچ نیشانە و بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت، كە زووتر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن. 

هەروەها رایگەیاندووە، ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەین، كە ڕەبۆیان هەیە، جگە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆیان لە هەر نەخۆشییەك بپارێزن، كە كار لە سیستەمی هەناسەیان دەكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ