دەرمانی رێمدیسیڤیر بەرەو پەسەندكردن بۆ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەڕوات

تەندروستی

28/03/2020‌ 1876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردن: عیسا عەبدولرەحمان
چین دەرمانی ریمدیسیڤیری گەیاندووەتە قۆناغی سێیەمی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان، لە ئەمریكاش چووە ناو قۆناغی دووەمی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان.

رێمدیسیڤیر، كە لە بنچینەدا دژەئیبۆلایە، هەروەها بەفراوانی كاریگەریی دژەڤایڕۆسی هەیە، لە توێژینەكانی ئێستادا دەركەوتووە كاریگەریی باشی هەیە لە چارەسەركردنی نەخۆشیی كۆڕۆنای پاندەمیدا (كۆڤید١٩).

دەرمانی رێمدیسیڤیر – remdesivir كە هاوتای نوكلیۆتایدەكانی ترشە ناوەكییەكانە، لە بنچینەدا وەك دژەئیبۆلا دروستكراوە، بەڵام لە تاقیكردنەوەكاندا لەسەر گیانداران و خانەكان دەركەوتووە، كە بەفراوانی تایبەتمەندی دژەڤایڕۆسی هەیە، لەناویشیاندا "كۆڕۆناڤایڕۆس".

ئەنزیمی پۆلیمەری  (RNA dependent polymerase)  دەتوانێت یەكبگرێت لەگەڵ دەرمانی رێمدیسیڤیر، بەمەش دەرمانەكە دەچێتە ناو پێكهاتەی كیمیایی ئەنزیمەكە و دەبێتە بەشێك لێی، بەشێوەیەكی ئاسایی ئەنزیمەكە پێكهێنەرەكانی ترشی ناوەكی ئاڕ ئێن ئەی (RNA) كە "نوكلیۆتایدەكانن" كۆدەكاتەوە، بۆ دروستكردنی ئاڕ ئێن ئەییەكی نوێ، بەڵام بەهۆی ئەو یەكگرتنەی ئەنزیمەكە لەگەڵ دەرمانی رێمدیسیڤیر، ئەنزیمەكە لەكاردەكەوێت و ناتوانێت كارەكەی خۆی بكات، بۆیە ڤایڕۆسەكە لەگەشەكردن رادەوەستێت و چیدیكە زۆرنابێت.

"تێبینی؛ ئەو ئینفۆگرافیكە بەسادەیی چۆنییەتی كاركردن و كاریگەریی دەرمانی رێمدیسیڤیر رووندەكاتەوە"