ئارسیناڵ دەیەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئەنجامبدات

وەرزش

16/05/2020‌ 218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئینگلیتەرا بڵاویان كردەوە، كە یانەی ئەرسناڵ چووەتە كێبڕكێی كڕینی یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدرید.

بەپێی سەرچاوەكان، یانە ئینگلیزییەكە دەیەوێت هاوینی داهاتوو یاریزانی سربی لۆكا یوفیچ بكرێت، كە خۆی خواستی هەیە یانە مەدریدییەكە جێبهێڵێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، جگە لەیانەی ئارسیناڵ یانەكانی ناپۆلی‌و میلانی ئیتالیش خواستی ئەوەیان هەیە ئەو یاریزانە بكڕن.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكردووە، كە ئارسیناڵ دەیەوێت لەجیاتی ئەو یاریزانە یاریزان بییر ئۆبامیانگ بداتە یانە مەدریدییەكە، كە ئەویش دەیەوێت لەیانەكەی بڕوات.

هـ ـ ح