فەرمی.. بایەرن میونیخ گرێبەستی نوێری نوێكردەوە

وەرزش

21/05/2020‌ 213 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بایەرن میونیخی ئەڵمانی رایگەیاند، كە لەگەڵ مانوێل نوێر گۆڵپارێزی گەیشتووەتە رێككەوتن‌و گرێبەستی ئەو یاریزانەی نوێكردووەتەوە.

بایەرن میونیخ راشیگەیاند، لەگەڵ نوێری 34 ساڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ گەیشتوونەتە رێككەوتن‌و گرێبەستەكەیان نوێكردووەتەوە.

لەكۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستی نوێرو بایەرن میونیخ كۆتایی دەهات‌و بەهێی ئەم رێككەوتنە نوێیە بێت، تا كۆتایی وەرزی 2023 لەیانە ئەڵمانییەكە دەمێنێـتەوە.

كارل هاینز رۆمینیگە سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بایەرن دڵخۆشی بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكە راگەیاندو جەختیشی كردەوە نوێریش دڵخۆشە بەنوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

هـ ـ ح