گوگڵ یەكێك لەبەناوبانگترین ئەپەكانی كرد بە خۆڕایی

هەمەڕەنگ

21/05/2020‌ 531 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەك هەنگاوێك بۆ ئاسانكردنی پەیوەندی لە نێوان خەڵكی لە ماوەی كەرەنتینەدا، كۆمپانیای گوگڵ بڕیاریدا یەكێك لە بەناوبانگترین ئەپەكانی خۆی، كە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆیی بەكاردەهێنرێت بكات بە خۆڕایی.

گوگڵ ئاماژەی بەوە كرد، كە لە ئێستادا هەمووان دەتوانن هەژمارێكی فەڕمی دروستبكەن و خزمەتگوزاریی Google Meet  بەخۆڕایی بەكاربهێنن.

بەپێی زانیارییەكان، كۆمپانیای گوگڵ ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات هەتا مانگی 9 ئەم خزمەتگوزارییە بەخۆڕایی بەكاربهێنن، لە پاش مانگی 9 تەنیا دەتوانن 60 خولەك بە خۆڕایی ئەم خزمەتگوزارییە بەكاربهێنن.

ئەو ماڵپەڕانەی گرنگی بەكاروباری تەكنەلۆژی دەدەن، باسیان لەوە كردووە، ئەم هەنگاوەی گوگڵ بۆ كێبڕكێ كردنە لەگەڵ ئەپی بەناوبانگی Zoom، كە لە ئێستادا زۆرترین بەكارهێنەری بۆ پەیوەندییە ڤیدیۆییەكان هەیە.

لەم ماوەیەدا گوگڵ كاری لەسەر كوالێتی ئەپەكەی كردووە، وایكردووە لە كاتی پەیوەندیدا ژاوەژاوی دەرەوە نەهێڵێت و وای كردووە بەئاسانی زانیارییەكان بگوازرێنەوە و بەكاربهێنرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ