شۆڕشێكی ڕەنگاوڕەنگ.. ترامپ لەپێناوی ئیڤانكا دەستكاری دەسەڵات دەكات

مەلەفی تایبەت

04/06/2020‌ 2965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "ئیكسپرت ئۆنلاین" دەقی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی ناوەندی زانیارییە سیاسییەكان (ئەلێكسی موخین) بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی كاریگەری كارە تێكدەرەكان لەهەڵبژاردنەكاندا و ئامادەكردنی دۆخەكە بۆ ئیڤانكا ترامپ.

لە چاوپێكەوتنەكدا هاتووە، دەربارەی ئەو گرژییەی شارە گەورەكانی ئەمریكای گرتووەتەوە لەدوای مردنی جۆرج فلۆید بەدەستی پۆلیسە ئەمریكییەكان، لەسەر ئەمریكا پێویست بوو نمونەی  شۆرشی رەنگاو رەنگ لە وڵاتە جیاوازەكان ببینێت و رەچاویشی بكات، لە هەمان كاتدا ئەم نمونانە لەسەر خاكی وڵاتەكەی تەنها پێویستی بە كاتە.

كاریگەری كارە تێكدەرەكان  و ئەوەی روو دەدات لە تاڵانی كوشتن و وێرانكردن، لەسەر هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، چۆن دەبێت؟

لەوەڵامدا دەڵێت: رووداوەكان لە ئەمریكا و مەترسی پەتای كۆرۆنا و رووداوی تر دۆناڵد ترامپ بەرەو ئەو بیرۆكەیە دەبات، كە نوێنەرو تیمەكەی گوزارشتی لێدەكەن، دواخستنی هەڵبژاردنەكان بە بڕیارێكی دۆخی لەناكاو. 

هەروەها دەڵێت: لە واقیعدا، قسەكە لەسەر دەست بەسەراگرتنی دەسەڵاتە لەلایەن ترامپەوەو هەوڵدانێتی بۆ هێشتنەوەی لە چوارچێوەی خێزانەكەیدا. ئەوەش روونە كە ئامادەكردنی میراتگر ئیڤانكا ترامپ لەسەر پێ و ئامادەیە.

روسیا چۆن رەفتار بكات بەرامبەر ئەو ناسەقامگیریەی لە دۆخی سیاسی ناوخۆی ئەمریكادا هەیە؟

لەوەڵامی ئەوەش دەڵێت: روسیا بەهۆی ئەم رووداوە چارەنوسسازانەوە؛ پێویستە لەسەر وڵاتێكی خاوەن شارستانیەت، رەفتارەكانی لە چوارچێوەی یاساییدا بێت: چاودێری كردنی دۆخەكە، گوزارشت كردن لە هەڵوێستەكانی لەوەی روودەدات و رێزگرتنی سەروەری وڵاتانی تر. واتە هەموو ئەو هەڵس و كەوتانە بكات كە ئەمریكا نایكات لەگەڵ وڵاتانی تردا، لەگەڵ دووپاتكردنەوە لەسەر ئەو هیڵەی رەفتاركردن ( لەبەرژەوەندیە نیشتمانیەكانەوە).

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە