ئامێرێك دەتوانێت بەتەواوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوببات

تەندروستی

06/06/2020‌ 1287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان ئاماژەیان بە داهێنانێكی زانستی كردووە، كە پشت بە ڕووناكی تیشكی سەروبنەوشەیی دەبەستێت. ئامێرەكە چەكێكی بەهێزە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا.

لیزەری كیمیایی، یاخود تیشكی سەروبنەوشەیی (UV) بە باشترین ڕێگاكانی لەناوبردنی ڤایرۆس و بەكتریاكان ئەژمار دەكرێت.

لە دواین دۆخیدا، ڤایرۆسەكان ئاستێكی بەرزیان وەرگرتووە، بۆ لەناوبردنی ئەم ڤایرۆسانە، تیشكێكی بەهێز پێویستە، كە دەبێت لەنێوان 200 بۆ 300 نانۆمەتر بێت.

لە ئێستادا ئامێری لەو جۆرە هەیە، بەڵام نرخەكەی گرانە و قەبارەی ئامێرەكە گەورەیە و بۆ ماوەیەكی كەم بەچالاكیی دەمێنێتەوە، هەروەها پێویستی بە وزەیەكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی كار بكات، بۆیە  لەئێستادا ئامێرەكە لەئاستێكی نمونەییدا نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

توێژەرانی ویلایەتی پەنسلڤانیا و توێژەرانی زانكۆكانی ژاپۆن پێیان وایە بە تێكەڵكردنی شێوازەكان دەتوانن ئامێرێك دروست بكەن، كە بە ئەفسانەی پیرۆز ناوی دەبەن، ئامێرەكە لەڕێگەی گڵۆپی LED ەوە بەكاردەهێنرێت‌و بەرهەمهێنانی و دەستكەوتنی ئاسانە و دەتوانن وابكەن كاریگەری هەمان تیشك و وزەی سەروبنەوشەیی هەبێت و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوببات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ