رەنگە جەنگی ساردی ناوخۆیی ئەمریكا بگۆڕێت بۆ جەنگێكی گەرم

مەلەفی تایبەت

06/06/2020‌ 892 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "ئۆراسیا ئیكسپرت" دەقی چاوپێكەوتنێكی بڵاوكردووەتەوە لەگەڵ توێرەر لە كاروباری ئەمریكیدا (دیمیتری دروبنیتسكی)، دەربارەی ئەگەری پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكان بەهۆی كوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە، بۆ جەنگێكی ناوخۆی خوێناوی.

ماوەی هەفتەیەكە، خۆپیشاندانەكان لە ئەمریكا بەهۆی كوژرانی جۆرج فلۆیدەوە تاو دەسەنێت، دۆخەكە چۆن زیاتر پەرە دەسەنێت؟
قسەكردن دەربارەی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە، یان پێچەوانە، دەكرێ لە دۆخێكدا قبوڵ بكرێ، یان لە زۆرینەی زۆری حاڵەتەكاندا، كە ئەمە نابێت. سەرەڕای ئەمەش، دۆخی گشتی لەلایەن میدیا لێبرالیەكانەوە بەڕیوەدەبرێت، لە نێویاندا تەلەفزیۆن، و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم كێشەیە لە ئەمریكا رەگ داكوتاوە لەو ولاتەدا، و كاتی یەكێكی رەگەز پەرست دەچێتە سەر كورسی كۆشكی سپی، ئەوا دۆخەكە زۆر خراپ دەبێت.

با بیر لەوە بكەینەوە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ٤ی نۆڤەمبەر چی رووەدات، ئەگەر بێت و دووبارە دۆناڵد ترامپ هەڵبژێردرێتەوە، و دیموكراتەكان دان بە ئەنجامەكاندا نەنێن، ئەمەش روودەدات، و داواكاری سیاسی دەبێت و بەگشتی ش جیاواز دەبێت لە دواكاری تر.

لەبەرئەوە، خراپ تێگەیشتنی ئەمریكیە بە رەسەن ئەفریقیەكان كە مافی خۆیانە، روون و ئاشكرایە ئەوان بەكاردەهێنرێن بۆ چارەسەكردنی ململانێی سیاسی لە ئەمریكا، كە زیاتر تاو دەسێنێت.

بەگوێرەی هەر سیناریۆیەك بێت، رەنگە خۆپیشاندانەكان پەرە بسەنێت، ئایە هیچ پێشەكیەك هەیە بۆ ناسەقامگیری لە چوارچێوەیەكی فراوندا لە ئەمریكا؟
بەبێ گومان، مەترسیدار لە پێشەكی هەیە بۆ ناسەقامگیری دۆخ بە شێوەیەكی گشتی لە ئەمریكا، چونكە نا هاوسەنگی هەرێمی و كۆت و بەندی رەگەز پەرستی لە ئەمریكا بوونی هەیە. جەنگی ناوخۆش لە ئەمریكا وەكو هی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە نابێت لە نێوان ویلایەتەكانی ئەمریكادا، بەڵكو ئەمجارە جەنگی هەموانە دژی هەموان، و دەكرێ لە هەر چركەیەكدا گڕ بگرێت. گومان دەبەم ترامپ لەمە زۆر بترسێ، لەبەرئەوە، هەرەشەی ناردنی هێز دەكات. دۆخی ئێستا پێی دەوترێت " جەنگی ساردی ناوخۆ" ، و قۆناغە گەرمەكەشی بە تەواوەتی رێگەی تێدەچێ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا