شارپرێس:
رۆژنامەی "لۆمۆند"ی فەرەنسی باسی لەوە كردووە، كە دەستگرتن بەسەر غازی لیبیادا ئامانجی سەرەكی سوپای توركیایە لەداگیركردنی لیبیا لەڕێگای فایز سەڕاجی سەرۆكی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە .
رۆژنامە فەرەنسییەكە باسی لەوەشكردووە، كە بەهۆی پشتیوانیكردنی سەربازیی توركیاوە، هێزەكانی سەر بە فایز سەرراج لەمدواییە توانیان دەست بەسەر فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی تەرابلووسدا بگرن، ئەویش دوای ئەوە هات، كە نەتەوە یەكگرتووەكان دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی لەنێوان هەردوو لایەنە بەشەڕ هاتووەكە راگەیاند .
لۆمۆند راشیگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا دەیەوێت بەرهەمی دەستتێوەردانە سەربازییەكەی لە لیبیا بجنێتەوە ئەویش بە بردن و دەستگرتن بەسەر سامانی وزەی ئەو وڵاتە، كە ئەوە ئامانجی سەرەكی دەستتێوەردانە سەربازییەكەی ئەنقەرەیە .
باسی لەوەش كردووە، كە لە مانگی دیسەمبەری رابردووەوە و دوای واژووكردنی رێكەوتننامەی هەماهەنگی سەربازی و و ڕێكەوتنی دیاریكردنی سنووری دەریایی ئەنقەرە لەگەڵ حكومەتی تەرابلووس دەستتێوەردانی سەربازی توركیا بەشێوەیەكی بەررچاو رووی لە هەڵكشان كرد .
لەڕێگای ئەو رێكەوتنەوە توركیا مافی گەران و دەرهێنانی نەوتی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراستی بەدەستهێناوە، كە ئەو پرۆژەیە لەلایەن یۆنا و قوبرس و میسر و ئیمارات و فەرەنساوە سەركۆنەكراو بە كارێكی نایاسایی هەژماریان كرد .
لەبەشێكی تری راپۆرتەكەی رۆژنامە فەرەنسییەكەدا هاتووە، كە لەم جەند رۆژەی رابردوودا فایز سەرراج لە توركیا چاوی بە ئەردۆغان كەوتووە بۆ دەربڕینی وەفاداری بەو بەڵێنانەی لەبارەی سەروەت و سانە سروشتییەكانی لییاوە بە ئەردۆغانی داوە .
رۆژنامەكە هۆشداریداوە لەوەی توركیا دەست دەكات چالاكی گەڕان و پشكنین و دەرهێنانی نەوت لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بەوەش ئاستی گرییەكانیان لەگەڵ یۆنان روو لەهەڵكشانی زیاتر دەكات .
وەرگێڕان: ئاكۆعەبدوڵڵا ئاڵی