ئەو شاشەیەی سامسۆنگ دروستیكردووە لەجیهاندا هاوشێوەی نییە

هەمەڕەنگ

29/06/2020‌ 522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ بە فەڕمی شاشەیەكی بۆ هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەكان ڕاگەیاند، كە پێشتر هیچ كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی ئەلیكترۆنی هاوشێوەی ئەو شاشەیەی دروست نەكردووە.

قەبارەی شاشەكە 49 ئینجە بە دوری "32:9" توانای پیشاندانی Dual Quad HD ی بەوردیی (5120/1440) پێكسڵ هەیە و 1000 ڕوناكی لەمەترێكی چوارگۆشەدا تێدایە.

لەهەمووی گرنگتر فریكوێنسی شاشەكەیە، كە 240 هێرتزە، ئەمە وادەكات یەكەم شاشە بێت، كە توانای پیشاندانی Dual Quad HD ی بەو فریكوێنسییە هەبێت و بتوانێت كار بە یارییە ڤیدیۆییە نوێیەكان بكات.

كۆمپانیاكە دەریچەی DisplayPort 1.4 و HDMI 2.0 و USB 3.0 ی بۆ شاشەكە دروستكردووە، بۆ ئەوەی بتوانێت بە سەرجەم مۆبایل و تابلێت و ئایپادو كۆمپیوتەرەكانەوە ببەسترێتەوە، هەروەها دەریچەی بۆ بڵندگۆ هەیە.

كۆمپانیاكە بەفەڕمی نرخی ئەم شاشەیەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئاماژەی بەوە كردووە بە ڕەنگی سپی لە جیهاندا بەردەست دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە