شارپرێس:
وه‌فدی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و باس له هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر نیزیكیی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی‌و خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
نوسیگه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی باڤل تاڵه‌بانیی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتیمانیی كوردستان‌و وه‌فدێكی یاوه‌ریی.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و یه‌كێتی نیشتیمانیی‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كرا، له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ل‌و مه‌رجی سیاسیی عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر نیزیكیی لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادگه‌ریی‌و خزمه‌تكردن به‌هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
هاوكات باس له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه كه‌ڵه‌كه بوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێڕاق كرا‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به مافێكی شه‌رعیی‌و پێویست زانرا.