كێشەی ئێس-٤٠٠.. وڵاتانی رۆژئاوا توركیا لەدەست دەدەن

مەلەفی تایبەت

09/07/2020‌ 1703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری "غازیتا رو" بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی گەمەی ئەردۆغان لەگەڵ رۆژئاوا.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا داوا لە پەنتاگۆن دەكەن بە تەواوی توركیا لە بەرنامەی ئێف-٣٥ دوربخەنەوە بەهۆی هەڵبژاردنی ئێس-٤٠٠ی روسییەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، یاسا دانەرەكانی ئەمریكا تێبینی ئەوەیان كردووە كۆمپانیا توركییەكان بەردەوامن لە دروستكردنی پێكهاتەكانی فرۆكەی ئەمریكی، سەرەڕای بڕیارەكەی كرنگرێسیش. 

رەنگە ئەم تێبینییە لە چوارچێوەی پلانی ئەمریكادا بێت بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسەی جێگای مشتومڕە، لەگەڵ ئەوەشدا توركیا دەستبەرداری ئێس-٤٠٠ نابێت.

دیارە كەلەڕەقی سەرۆكی توركیا سەبارەت بە ئێس-٤٠٠، رێچكەیەكی جێگری بەخۆیەوە بینیوە و وایكردووە ئەنقەرە روەو هەڵكشانی زیاتر بچێت لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.

ئاشكراشە گرفتی سیستەمی روسی بەشێكی بچووكە لە كێشە سیاسییە دەرەكییەكانی توركیا، لە هەمان كاتدا ئەنقەرە روبەروی رەخنەكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا بووەتەوە لە زۆر بواردا.

لەو بارەیەوە، گەورە توێژەری پەیمانگەی ئابوری جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی سەر بە زانستە سیاسییەكان (ڤیكتۆر نادین-رایسكی) وای دەبینێ، ئەردوغان سەربەخۆیی بوونی سیاسەتی دەرەوەی توركیا پیشان دەدات پشت بەستن بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان دەبەستێت وەك ئەوەی خۆی لێی تێدەگات، سەرەڕای پێشینەكانی ئەم بەرژەوەندیانە دەربارەی سەرجەم پابەند بونەكانی توركیا.

هەر لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەردۆغان ئەمە بە سەركەتویەكی تەواوەوە ئەنجامدەدات، لە نێویاندا ئێس-٤٠٠ و غازی شلی توركی، كە بەهەمان شێوە ئەمریكییەكان لە دژی وەستاونەتەوە، بەڵام پرسەكە بەم ئاسانییە نییە، ئەو ناتوانێت وانیشان بدات توركیا بە رووی ئەمریكادا دەوەستێتەوە، یاخود پەیوەندیەكان لەگەڵ ئەوروپا بپچڕێنێ، بابەتەكە زۆر لەو دوور ترە. 

باسی لەوەش كردووە، كە ئەردۆغان پەیوەندی لەگەڵ ناتۆ ناپچڕێنێت و دەستبەرداری پایەندبونەكانی نابێت لەگەڵ هاوپەیمانان، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی ترەوە، قوربانی بە بەرژەوەندیەكانی توركیا نادات، لەگەڵ ئەوەی پێدەچێ توركیا لە هەموو كات زیاتر ئامادەیی تێدا بێت بۆ ئەو قوربانیدانە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا