ڤاكسینەكەی ئەمریكا بۆ كۆرۆنا لەكۆتایی هاوین بەردەست دەبێت

لە میدیاکانەوە

15/07/2020‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
بەرپرسێكی گەورەی ئیدارەی ئەمەریكا، رۆژی 14ی تەمموز بە رۆژنامەی زە واشنگتۆن پۆست-ی راگەیاند، بەرهەمهێنەرانی دەرمان هاوكارن لەگەڵ حكومەتی ئەمەریكا بەشێوەیەكی تێرو تەواو، كە ڤاكسینی- كۆڤید-19، لە كۆتایی هاوین بكەوێتە بازاڕەوە.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت: ئەگەر تۆ پێت وابێت، كە كەی بە تەواوی ڤاكسینەكە بەتەواوی بەرهەمدێت ئەوا دەشێت 4 بۆ 6 هەفتەی تر بخایەنێت، بەڵام بە هەموو شێوەیەك لەكۆتایی هاوین بەرهەمدێت.

ئەو باسی لەوەشكرد، كە ئیدارەی ئەمەریكا بەو پەڕی تواناوە كاریانكردووە لەگەڵ كۆمپانیاكان و ئامادەكردنی بەرهەمهێنان بۆ بەردەستخستنی ماددەی خاوی دەرمانەكە.

ئیدارەی ترامپ تا ئێستا یارمەتی دارایی پێشكەش بە چوار كۆمپانیای بەرهەمهێنەری پێكوتە كردووە، وێرای ئەوەی لەسەر بنەمای پرۆگرامی وۆرپ سپید (warp speed)  كاردەكات، كە بریتییە لە كاری هاوبەشی نێوان كەرتی تایبەت و گشتی، كە حكومەتی فیدرالی ئەمەریكا دەستیپێكرد بۆ كارئاسانی و خێرا پێشخستنی كارەكانی رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا ڤایرۆس.

ئەم پرۆگرامە ئامانجی وایە لەكۆتایی 2021، تا 300 ملیۆن ژەمی ڤاكسین بەرهەمبهێنێت. حكومەتی ئەمەریكا بودجەیەكی تەرخانكردووە تەرخانكردووە، كە سەدان ملیۆن دۆلار لەخۆدەگرێت، لەوانە زیاتر لەیەك ملیار دۆلاری تەرخانكردووە بۆ كۆمپانیاكانی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن، مۆدێرنا، ئیسترازینیكا بی ئێل ئێس و نۆفوڤاكس.

هەروەها حكومەتی ئەمەریكا گرێبەستی گرانبەهای بە بڕی 450 ملیۆن دۆلار كردووە لەسەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ كۆمپانیای رجینیرۆن-ی دەرمانسازی بۆ هاوكاری دەستەبەركردنی ئەوانەی، كە تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون.

بەرپرسێكی باڵای كارگێڕی لە تاقیگەی لێنۆرگەیی بۆ چارەسەرەكان دەڵێت: دەشێت تاقیگەیی لێنۆرگەیی بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە لەسەر كەسەكان لە چەند هەفتەی داهاتوودا كۆتایی بێت و لەسەرەتای پایز بەهەزارەها ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس بەردەست بێت.

ئەو دەشڵێت: لەكاتێكدا ئێمە پێمانوایە ئەبێت بە راشكاوانە بدوێین، كە پێشكەوتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس بە خێراییەكی زۆر بەرێوەچوو كە بووە خێراترین پێكوتە لە مێژوودا.

كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن لە ڤایرۆسە درمییەكان. ئەم ڤایرۆسە بە بەردەوامی خۆی نوێدەكاتەوە، تا لە ئەنجامدا لەمانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سەریهەڵدا بەناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، لەشاری وۆهان-ی كەرتی هێبی وڵاتی چین. 

تا رۆژی 14ی تەممووز، 13ملیۆن و 196 هەزار كەس لەجیهان تووشی نەخۆشییەكە بوون و زیاتر لە 575 هەزار و 800 كەسیش مردوون.