زەیدان شوێنگرەوەی مۆدریچ دیاری دەكات

وەرزش

01/08/2020‌ 201 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەكانی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانی لاوی نەرویجی مارتن ئۆدیگارد بگەڕێنێتەوە یانەكەی، كە بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی سۆسیداد دەكات.

ئۆدیگارد تەمەنی 21 ساڵەو ماوەی دوو ساڵ بەشێوەی خواستن لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە رووی لەیانەی ریاڵ سۆسیداد كردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری ریاڵ مەدرید پێیوایە ئەو یاریزانە تەمەن 21 ساڵە شوێنگرەوەیەكی باشە بۆ شوێنی یاریزان لۆكا مۆدریجی كرواتی‌و یاریزانی یانە مەدریدییەكە.

ئۆدیگارد یاریزانێكی لاوەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە ریزی ریاڵ مەدرید.

هـ ـ ح