شارپرێس:
ئه‌نوه‌ر قرقاس، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه وه‌ڵامی وه‌زیری به‌رگریی توركیا ده‌داته‌وه.
ئه‌نوه‌ر قرقاش، له‌دوای قسه‌كانی خڵوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌تویتێكدا وه‌ڵامی ئه‌نقه‌ره‌ی دایه‌وه‌و وتی، داوا له توركیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌رداری وه‌همی داگیركاریی بهێنن و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئیمارات بۆ كاروباری ده‌ره‌وه وتیشی، وه‌همی توركیا بۆ داگیركاریی له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگه‌ی نابێته‌وه.
خەلووسی ئاكاری وەزیری بەرگری توركیا لەكاتی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ بەرنامەی "چاوپێكەوتنی رۆژ"ی كەناڵی جەزیرە رایگەیاند، ئیمارات دەوڵەتێكە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە لەلایەن وڵاتانی ترەوە بەكاردەهێنرێت و دەشیەوێت زیان بە بەرژەوەندییەكانی توركیا بگەیەنێت، بۆیە ئەنقەرە لەكات و شوێنی گونجاو‌دا سزای ئەو وڵاتە دەدات.