بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی گومانی لەبڕیارەكەی توركیا بۆ راگرتنی گەشتەكان هەیە

کوردستان

03/08/2020‌ 1900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت: بڕیارەكەی توركیا بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە كتوپڕبوو چونكە هەتا دوێنێ هیچ كێشەیەك نەبوو لە وەرگرتنی هیچ گەشتیارێك بۆ توركیا.

تاهیر عەبدوڵڵا لەمیانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا راشیگەیاند، بەڕاستی هۆكارە بنەڕەتیەكە نازانیین چییە هەرچەندە توركیا ڕایگەیاندووە بەهۆی كۆرۆنا-وە بووە، بەڵام بەدووری مەزانن باری سیاسی نێوان توركیا و عێراق یاخود ئەو لێكەوتانەی لەناوچەكەدا ڕوودەدات هۆكارێك بێت بۆ ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عێراق 

هەروەها دەڵێت: من لەوبارەیەوە هیچ شتێكی سیاسی نازانم ،بەڵام دوریش نییە باری سیاسی نەبێت، كە وای كرد لە توركیا و عێراق گەشتەكان هەڵپەسێرن بۆماوەیەكی دیاریكراو.

بەرێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی ئەوەش دەڵێت: داوام لەوەزیری گواستنەوە و گەیاندن-ی هەرێمی كوردستان كردووە دیراسەی كارئاسانی زیاتر لەنرخی پشكنینی گەشتیاران بخاتە بەردەم لیژنەی ڕوبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.

هـ ـ ح

بەپەلە