داوا لە سەرۆك وەزیران دەكرێت لێپرسینەوە لە فوئاد حوسێن بكات

کوردستان

11/08/2020‌ 1115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عالییە نوسەیف  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیری عێراق كردووە لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لە فوئاد حوسێنی وەزیری دەرەوەی عێراق بكات، بەوپێیەی لەدواین كۆبوونەوەی وەزاری لیژنەی عێراقی-كوێتی، كە لە ٢٧ی تەمووزی رابردوو بەڕێوەچوو، ناوبراو لە كوێتییەكان زیاتر بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی كوێت كردووە، كە ئەوەشی بە رۆیشتن لەسەر هەمان ڕێچكەی هۆشیار زێباری هەژمار كردووە .

نوسەیف لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت: پرۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی كوێت، وەك فیشەكی رەحمەت وایە بۆ پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو، لەهەمان كاتیشدا بەندەری موبارەكی كوێت لەهەمان ئەو كاتەدا تەواو دەبێت، كە هێڵە ئاسنەكەی كوێت تەواو دەبێت و وەزیرە عێراقییەكەش بەدڵ و بەگیان بەرگری لێدەكات، تەنانەت هەندێك لە كوێتییەكان پێیان وابوو، كە ئەوان دوو وەزیری دەرەوەیان هەیە نەك یەك وەزیر.

ئەو پەڕلەمانتارە شیعە روونیكردووەتەوە، كە ئەو بابەتە لە پرۆژە ستراتیژییەكانە و لە دەسەڵاتەكانی وەزیری دەرەودا نییە دانوستانی لەسەر بكات، بەڵكو ئەوە لەچوارچێوەی دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، كە دەبێت بیخاتە بەردەم پەڕلەمان بەوشێوەیەی لەپەڕلەمانەكانی جیهاندا باوە، هەروەك جەختیشیكردووەتەوە، كە پێویستە سەرۆك وەزیران دەستتێوەردان بكات و لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لەفوئاد حوسێن بكات، كە لەسەر هەمان ڕێچكەی هۆشیار زێباری دەڕوات ‌و بەشێوەیەكی سەیر و سەمەرە بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی كوێت دەكات.

وەرگێران: ئاكۆ ئاڵی