شارپرێس
ئەلبرێت پۆرلا سەرۆکی
جێبەجێکاری کۆمپانیای دەرمانی فایزەری ئەمەریکی رایگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە پێش
کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ، ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ ناسراو بە (کۆڤید-١٩) لە
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەست بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە
کۆمپانیاکەیان خۆی بۆ ئەو سیناریۆیە ئامادە دەکات .
پۆرلا لەبەرنامەیەک کە
لە تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریکی بڵاودەبێتەوە روونیکردۆتەوە کە لەبارەی
ئاستی سەلامەتی ئەو ڤاکسینەی کۆمپانیاکەیان بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای "
بایۆنتیک ئێ ئەی" پەرەی پێدەدەن ئاسوودەن .
بەقسەی ئەو پێکوتە
تایبەتەکەی کۆمپانیاکەیان تاکۆتایی ئەمساڵ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
بەردەست دەبێت .
رۆژی یەکشەممە ئاژانسی
هەواڵی بلوومبێرگ باسی لەوە کرد کە کۆمپانیای فایزەر کە بارەگاکەی لە شاری
نیویۆرکە و کۆمپانیای بیۆنتیکی ئەڵمانی ، لەڕیزی پێشەوەی پێشبڕکێی درووستکردنی
ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنادان ، ئەویش لەپاڵ کۆمپانیاکانی مۆدێرنا ئینک و
ئەسترازینکا .
پۆرلا رایگەیاندووە کە
کۆمپانیاکەیان پێش کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر لەبارەی کارایی ڤاکسینەکەوە کە ئێستا
لەژێر تاقیکردنەوەدایە بەڕێژەی زیاتر لەسەدا ٦٠ زانیاریان دەستدەکەوێت .
وەرگێڕان : ئاکۆ ئاڵی