چەكی بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری كلاسیكۆ

وەرزش

17/10/2020‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه


لە24ی ئۆكتۆبەر یاری كلاسیكۆی نێوان بەرشەلۆنەو ڕیاڵ مەدرید لەیاریگای كامپ نو بەڕێوەدەچێت، بەگشتی یاریزانە گەورەكان لەپێكهاتەی ئەم یارییەدا نابینرێن، ئایا چەكی گەورەی ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە بۆ ئەم یارییە بریتین لەچی یاریزانێك؟

پاشئەوەی لەساڵی 2018 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدریدی جێهێشت، باشترین یاریزانی یانەكەو پاڵەوانی سانتیاگۆ بێرنابۆ بریتییە لەكەریم بنزیمە، كە هەمیشە یانەكەو هاندەران لەیارییە گەورەكاندا پشتی پێدەبەستن.

هەروەها لەماوەی 14 ساڵی ڕابردودا میسی پاڵەوانی یانەی بەرشەلۆنەیە كە بەیەكێك لەباشترین یاریزانی جیهان ئەژماردەكرێت، لەپاش میسی ئەوەی كە یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری كلاسیكۆ پشتی پێبەستوە، بریتیە لەئەنسۆ فاتی.

ئەنسۆ فاتی توانیویەتی ئاستێكی بەرز بۆ یانە كەتەلۆنییەكە پێشكەشبكات‌و پێگەی خۆی لەپێكهاتەی سەرەكی یانەكە جێگیركردووە، بەوزەیەكی زۆرەوە بەشداری یارییەكان دەكات‌و توانیویەتی لەسێ یاریدا سێ گۆڵ تۆماربكات.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ