شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌زانێت چی ده‌ڵێت، "کاسبیەکەیان لەسەر حسابی یاریکردن بە شعوری قەومی، ئەوەیە کۆمەڵێک قسەی توند فڕێ بدەن"، به‌ڵام بازرگانیکردن بەناوی قەومیەت یا مەزهەب دو روی دراوێکن.
هۆشیار عەبدوڵا ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه: "هۆشیار زێباری منداڵ نیە تا نەزانێ چی دەڵێ، باش دەزانێ چیی دەڵێ؟!کاسبیەکەیان لەسەر حسابی یاریکردن بە شعوری قەومی، ئەوەیە کۆمەڵێک قسەی توند فڕێ بدە، تا لە پەرچەکرداردا وەلامت بدەنەوە، کاتێک دەگاتە ئاڵا سوتاندن ئیدی زۆر مورتاحن. بازرگانیکردن بەناوی قەومیەت یا مەزهەب دو روی دراوێکن".
شەوی 30ی ئەیلولی ئەمساڵ شه‌ش موشه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى سنورى پارێزگای هه‌ولێر ئاڕاسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ هۆشیار زێباری حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
هه‌فته‌ی رابردوو هۆشیار زێبار له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی دیجلە رایگەیاند: هۆکاری هێرشکردنە سەر هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک داعش وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد.
زێباری ئه‌وه‌شی وتووه: وه‌عد قه‌دۆ، سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی له پشت هێرشه‌كه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێره، چونكه وه‌عد عه‌دۆ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه پشتگیری ده‌كرێت و ناویشی له لیستی تیرۆردایه.
ئه‌و وتانه‌ی زێباریش كاردانه‌وه‌ی توندی لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی لێكه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆ چونه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غداد و ئاگریان له باره‌گاكه به‌رداو ئاڵای كوردستان و حزبه‌كه‌یان داگرت و ئاگریان تێبه‌ردا.