سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گەشتوگوزاری سلێمانی ده‌ستنیشانكرا

کوردستان

20/10/2020‌ 1050 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمەل جەلال ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گەشتوگوزار سلێمانی ده‌ستنیشانكرا.
 
قوباد تاڵه‌بانی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "لە‌مەراسیمی دەستبەكاربوونی خاتوو ئەمەل جە‌لال-دا لە سەرۆكایەتیی دەستەی گەشتوگوزار، بە‌ئامادە‌بوونی وە‌زیری شارە‌وانی و گە‌شتوگوزار و وە‌زیری پلاندانان، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواست".

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژە بەوەش دەدات، "جەختمان لە گرنگی كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكانی کەرتی گەشتوگوزار كردەوە کە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و رە‌‌خساندنی ھە‌لی كار كە لە رابردوودا وەك پێویست بەهەند وە‌رنە‌گیراوە‌".
   
ئەمەل جەلال محەممەد
 لە ساڵی 1965 لە دایکبووە
خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە لە سلێمانی
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی سلێمانی
ساڵی 1982 لە کۆمەڵەی رێکخستنی رەنجەدەران کاری کردووە
2005 ئەندامی رێکخراوی کچان و ژنان بووە لە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان
2010 بەڕێوەبەری گشتیی بووە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
2011 ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بووە لە هەرێمی كوردستان
چەندین ساڵ راهێنەربووە لە بواری مافی منداڵان و ژنان