شارپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگه‌یاند، پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی تورکیا بەشێوەیەکی کاتی رادەگرێت، به‌هۆی بوونی زانیاری له‌باره‌ی روودانی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی له توركیا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بڵاویكرده‌وه: نوێنەرایەتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لە تورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریکا و کەسانی بیانی لە ئیستانبوڵ هەیە.
باسی له‌وه‌شكردووه: نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە چەند شوێنێک ئامانجی ئەو هێرشانەن، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی توركیا راده‌گرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیارنیه واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی به ڤیزا به هاوڵاتیانی توركیا دیارینه‌كراوه.