شارپرێس:
حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌هه‌ولێر نیگه‌رانی گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش دوای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خه‌ڵك و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وته‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كاتێك دژی ئیسلامی سیاسی لێدوانی‌دا و پشتیوانی هه‌ڵواسینی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی كرد، ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌وه‌ی دروشمی بایكۆتی كاڵای فه‌ره‌نسی له هه‌رێم به‌رزكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی شارپرێس، حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌رێگه‌ی كونسوڵگه‌ری خۆیه‌وه له شاری هه‌ولێر نیگه‌رانی خۆی گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه‌كانی هه‌رێم، دوای ئه‌وه‌ی سامۆئێل پاتی، مامۆستای مێژوو له فه‌ره‌نسا رۆژی 16ی ئۆکتۆبەر لە شارۆچکەیەکی نزیک پاریس لەلایەن خوێندکارێکی بە بنەچە چیچانییەوە کوژرا، دوای ئەوەی مامۆستاکە لەنێو پۆلێکدا لە قوتابخانە ئەو کاریکاتێرانەی پێشانی خوێندکارەکانی دانەوە کە لەلایەن گۆڤاری (شارلی ئیبدۆ) دروستکراون لەسەر پێغەمبەری ئیسلام و کاتی خۆی ناڕەزاییەکی بەرفراوانی لەنێو موسڵمانان دا دروستکرد.
دوای كوشتنی ئه‌و مامۆستایه به چه‌قۆ، ئەو گەنجە چیچانییە تەمەن 18 ساڵە لەکاتی راکردنی لەلایەن پۆلیسەوە کوژراو دوای ئەوە پۆلیس 11 کەسی دیکەیشی لەسەر کوشتنی ئەو مامۆستایە دەستگیرکردن.
نوسراوه‌كه‌ی شاندی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ كونسوڵی فه‌ره‌نسا، په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان و یه‌كێتی و سه‌ربه‌خۆ واژۆیان كردووه و رۆژی 26ی ئه‌م مانگه گه‌یه‌نرایه ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی پارتی ره‌تیانكردووه‌ته‌وه واژۆ له‌سه‌ر یاداشته‌كه بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانییه‌كان، فەرەنسییەکان لە یەکێتى نیشتیمانی كوردستان نیگەران بووه، دوای ئه‌وه‌ی چوار په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه یاداشتی نیگه‌رانیان واژۆكردووه، ئه‌وه‌ش لای فه‌ره‌نسا گران بووه به‌تایبه‌ت كه یه‌كێتی به "حزبێكی سۆسیال دیموكرات و دۆست" به گه‌لی فه‌ره‌نسا ناوبراوه.
له نوسراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانتارانی كوردستاندا بۆ كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا هاتووه: "سەرەڕای ئەوەی ستایشی رۆڵی سیاسی فه‌رەنسا دەکەین لە خزمەتکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و پشتیوانیە بەردەوامەکانی لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان، وەکو نوێنەرانی گەلێکی دۆستی فەره‌نسا نیگەرانی دەردەبڕین سەبارەت بەو قسانەی کە لەچەند رۆژی رابردوودا بەرامبەر بە پیرۆزییە ئاینییەکانی زۆرینەی خەڵی کوردستان کراون، کە ئەویش پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "بڕوامان بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ئایینی و کۆمەڵایەتی هەیە، وەک چۆن پشتیوانی لە پێکەوە ژیانی سیاسی و فەرهەنگیش دەکەین، وڵاتێکی فرە کلتوور و خاوەن شارستانی فڕەنساش نمونەی رۆشنگەری و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بوە و پێویستە سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانیشی بەهەمان دیدەوە بەرگری لەم پێکەوە ژیانە بکەن و رێز لە پیرۆزییەکان بگرن".
ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كه‌وه وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەر ئیسلام پیشانی خوێندكاره‌كانی درا و دواتر گەنجێکی پەنابەری بە رەگەز چیچانی بەچەقۆ مامۆستاكه‌ی كوشت، ئه‌و رووداوه‌ش له ئاستی فه‌ره‌نسا و وڵاتانی تر ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه.
21ی ئەم مانگەش ئیمانوێل ماکرۆن لە زانکۆی سۆربۆن وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: "ئیسلامی سیاسی هەوڵدەدات دەوڵەتێکی هاوتەریب لەنێو فەره‌نسادا دابمەزرێنێت و یاساکانی خۆی جێبەجێبکات نەک یاساکانی فەره‌نسا".
كوشتنی مامۆستایه‌كی مێژوو له فه‌ره‌نسا به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كاریكارتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له وڵاتانی جیهانی ئیسلامی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌ته‌وه،له هه‌رێمی كوردستانیش جگه له گه‌یاندنی نیگه‌رانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه سه‌ركرده و كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی به نوسینی وتار و لێدوانی توند هێرشیانكرده سه‌ر فه‌ره‌نسا و ئیمانوێل ماكرۆن، هه‌ریه‌كه له حزبه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش به‌یاننامه‌ی فه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی رۆژی 24ی ئه‌م مانگه سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین وتی: "هه‌وڵی نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن بۆناشیرنكردن و لێدانی پیرۆزیه‌كانی ئاینی ئیسلام، ئه‌م هه‌وڵه به‌پوچه‌ڵ و نیشانه‌ی شكست ده‌ناسێنێت و به‌توندی ئیدانه‌ی كرد".
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌راورد به حزیه‌كانی دیكه كه‌مترین لێدوانی له‌باره‌ی وته‌كانی فره‌نسا دا، یه‌كه‌مین كه‌سایه‌تی ئه‌و حزبه بەشیر حەداد جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو كه لە پەیامێکدا وتی: "وتەكانى ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆک کۆماری فڕەنسا لەبارەی ئیسلام و پێغەمبەرمان موحەمەد (درودی خوای لەسەر بێت) وەکو هەوڵی ئەو بزنە وایە کاتێک دەیەوێت بە شاخەکانی چیایەک بروخێنێ، هێندە سەری لەو چیایە دەدات تاوەكو شاخەکانی وردە وردە لەناو دەچن و خوێن له سەری دەچۆڕێت، بەڵام چیاکە به سەربەرزى دەمێنێتەوە".
ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی و دژایه‌تی بۆ فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن به‌شێك له حزبه‌كانی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، فه‌ره‌نسا به‌دۆستێكی كورد داده‌نرێت و له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش پشتیوانی له پێشمه‌رگه كردووه و له رۆژئاوای كوردستانیش پشتیوانی له شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كرد تا كۆتایی هاتنی خه‌لافه‌تی داعش، له‌كاتی هێرشی توركیاش بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان پشتیوانی بۆ شه‌ڕڤانان ده‌ربڕی.