شارپرێس:
جۆ بایدن ئاشكرایكرد، نۆ بەرپرسی دیاری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی خۆى بۆ کۆمەڵێک پۆستی باڵای کۆشکی سپی دیاریکردوە، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌مریكا توشى ئاله‌نگارى گه‌وره بۆته‌وه".
به‌گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆ بایدن ڕایگه‌یاندوه، "ئەمریکا ڕوبەڕوی ئاله‌نگارى زۆر گەورە بۆتەوە، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نۆ كه‌سى دیارى كه‌مپینى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆم كاندیدكردوه بۆ نۆ پۆستى دیارى كۆشكى سپى، پێموایه ئه‌و ئاله‌نگاریانه به‌هه‌وڵه‌كانى ئه‌وان چاره‌سه‌رده‌بێت".
به‌گوێره‌ى میدیاى ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌نیازه له‌مانگه‌كانى داهاتودا، سەدان کەس لەپۆستەکانی کۆشکی سپی‌دا دابنێت، لەنێویاندا بەڕێوه‌بەری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی جین ئۆماڵی دیلۆن وەکو جێگری سەرۆکی دەستەی کۆشکی سپی.